نوری حه‌مه عه‌لی : پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی به شاری كه‌ركوك نامۆن بكشێنه‌وه
ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر داستانی پردێ تێدەپەڕێت كە ھێزی پێشمەرگە توانیان لەو داستانەدا رێگری لە ھێزەكانی حەشدی شەعبی بكەن كە دەیانویست ھەرێمی كوردستان داگیربكەن.
رۆژی ۲۰ی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷ به تۆماركردنی داستانی پردێ و تێكشكاندنی ئه‌و به‌ره‌یه ناو ده‌برێت كه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌دا و له ناوخۆی كوردستان گرووپێكی ناو یه‌كێتی چاوساغیان بوو، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڕیاری به‌رگریدا له‌ژێر فه‌رمانده‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
نووری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك، رایگەیاند: “پێشمەرگە داوا دەكات، بە ئاشتی و یەكتر قبووڵكردن بگەڕێتەوە شوێنەكانی لە كەركووك، چونكە بوونیان لە پردێ مانای ئەوە نییە ئەوە سنوورە، بەڵكو دەیانەوێ ماددەی ۱٤۰ جێبەجێ بكرێت و ئەوانیش بگەڕێنەوە شوێنەكانیان”.
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك گوتیشی : “پێشمەرگە بەرگریكاری كەركووك و دەورووبەری بووە و پێویستە نەك كورد، پێكھاتەكانی دیكەش داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بكەن و پێویستیشە ئەو ھێزانەی بە شارەكە نامۆن، لە كەركووك بكشێنەوە”.
خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی سیاسیی حیزبێكی كوردی هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن، ئامانجیش ئەمانە بوون، عەرەباندنی كەركووك و دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی كەركووك و هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە كوردییەكەی و درووخستنەوەێ ڕێژەیەكی زۆر لە كورد لە دامودەزگاكانی كەركووك هەروەكوو ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن بەرانبەر كورد كردی.