کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ڕونكردنهوهیهك دهدات
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆن ناتوانێت ئەنجامە کۆتاییەکان رابگەیەنێت، بەوپێیەی وردبینیکردن و بڕیاڕدان لە ئەنجامی سکاڵاکان جارێ کۆتایی نەهاتووە”.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان گوتی :”لە دوێنێ شەوەوە تۆمارکردنی فۆڕمەکان کۆتاییهاتووە، بەڵام ئەو راپۆرتەی خراوەتە بەردەست ئەنجوومەنی کۆمسیاران تەنیا ناوی قەوارە سیاسییەکانی تێدایە، بۆیە ئەوان وەك ئەنجوومەن داوامانکردووە ناوی کاندیدە دەرچووەکانیش بۆ راپۆرتەکە زیاد بکەن و جارێکی دیکە بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران بنێردرێتەوە”.
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆن گوتیشی :” پڕۆسەی وردبینیکردنی راپۆرتەکە و بڕیاڕدان لەسەر ئەنجامی کۆتایی سکاڵاکان دوو رۆژی دیکە بخایەنێت”.