به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ی ئوكتۆبه‌ره‌وه ٤۳ سەندیكا و رێكخراو داده‌خرێن و باره‌گاكانیان ده‌كرێته موڵگه‌ی سه‌ربازی

دوای ئەوەی چالاكوان و رێكخراوە كوردییەكانی كەركووك بە نیازبوون لە ساڵوەگەڕی رووداوەكانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەردا مانبگرن، راكان سەعید، پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك، وێڕای رێگریکردن لە ئەنجامدانی چالاكییەكان، بڕیاریداوە كۆی ئەو سەندیكا و رێكخراوە كوردییانە كە ژمارەیان ٤۳ سەندیكا و رێكخراوە، دابخرێن و دەستیش بەسەر بارەگاکانیاندا بگیرێت و بكرێنە بارەگای سەربازیی.
هاوكات چه‌ندین شوێنی پیرۆزی پێكهاته ئاینییه‌كات تێكدراون كه نزیكه‌ی١٠٠ شوێنی ئایینی كاكەیی و ئێزدی و كریستیان لەلایەن داعش و حەشدی شەعبییەوە تێك دراون و شێوێندراون، ئەمەیش پێشێلكاری و سوكایەتیكردنە بە پیرۆزیی مرۆڤ،له‌به‌رامبه‌ردا ھەرچی حوسەینییەی شیعە ھەیە نۆژەن كراونەتەوە.
لای خۆیه‌وه عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک ده‌ڵێت: “جگە لە بارەگاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بارەگای سەرجەم رێکخراو و سەندیکای لایەنەکانی دیکەی کوردی‌یان داخستووە”.
له‌ماوه‌ی ساڵێكدا دوای خیانه‌تی۱٦ی ئوكتۆبه‌ر، پڕۆسەی تەعریب به‌شێوه‌یه‌ك چڕكرایه‌وه کە ڕێژەی عەرەب ۵ تا۱۰%ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زیادی کردووە، بە گوێره‌ی مادده‌ی ۱٤۰ له دەستووری عێراقیش پێویسته دیمۆگرافیای كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی راپرسی و سه‌رژمێرییه‌وه یەکلایی بکرێتەوە. ئێستاش مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئەگەر بەم شێوەیە پرۆسه‌ی تەعریب بەردەوام بێت ئەوا گۆڕانی گه‌وره له دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه روو ده‌دات و ڕێژەی عەرەب به‌شێوه‌یه‌ك زیاد بێت كه له ئاینده‌دا کورد نەتوانێت زۆرینەی ره‌سه‌ن پێكبهێنێت.