سعودیه كوژرانی جهمال خاشقچی پشت ڕاست كردهوه

له ڕاگهیهنراوێكدا داواکاری گشتی سعوودیە رایگەیاند: “ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکان لە دیارنەمانی رۆژنامەنووس خاشقچی دەریدەخات، کە رۆژی ۲ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، جەمال خاشقچی لەناو کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبووڵ کوژراوە.”.
له ڕاگهیهنراوهكهی داواكاری گشتی سعودیه دهڵێت :” خاشقچی بە مەبەستی راپەڕاندنی کاروباری ئیداریی سەردانی کۆنسوڵخانەی سعودیەی لە ئیستەنبووڵ کردووە، بەڵام لەوێ لەگەڵ کارمەندانی کۆنسوڵخانەکە دەبێت بە شەڕە قسە و دواتریش شەڕی فیزیکی روودەدات و لەم رووداوەشدا خاشقچی گیان لەدەستدەدات”.
بەگوێرەی ڕاگهیهنراوێكی داواكاری گشتی سعوودیە: “۱۸ کەس بەھۆی پەیوەندییان بە رووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان”.
جهمال خاشقچی، رۆژنامهوان و رهخنهگری سیاسهتهكانی ئێستای سعووديه، رۆژی ۲ی۱۰ی۲۰۱۸ دوای چوونی بۆ ناو كۆنسوڵخانهی سعوودیه له ئیستانبوڵ، بێسهروشوێن بوو. ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا و وڵاتانی زلھێزی جیھان لەسەر ئەو پرسە ھاتنە دەنگ و داوای دیاركردنی چارەنووسی خاشقچیان كرد.ڕاگهیهنراو