ئاشتی هەورامی: چارەسەری قەیرانەكانی كوردستان بەنەوت ناكرێت
خواكوڕك
لەمیانی بەرێوەچوونی دیداری میری ئاشتی هەورامی چەندین زانیاری و داتای پێشكەش كردوو رایگەیاند چارەسەری قەیرانی دارای بە موزایەدە ناكرێت ئەگەر دەتانەوێت چارەسەری كێشەی قەیرانی دارای بكەن فەرموو وەرن بەیەكەوە دابنیشین بۆ چارەسەر راستەقینەی كێشەی دارای و قەیرانی دارای لەكوردستاندا، چونكە ئەمە پەیوەندی بە پاشەرۆژی گەلی كوردستانەوە هەیە، بابەتێكی چارەنووس سازە.
هەر لەمیانی پێشكەش كردنی وتارەكەی لەدیداری میری ئاشتی هەورامی دەلێت نرخی نەوت ببێتە 100 دۆلار و ملیۆن دۆلاریش چارەسەری قەیرانی دارای ناكات و دەلێت رێژەی مووچە خۆری كوردستان لە سەرووی سەدا 60تدایە، بۆیە ئەگەر چارەسەری راستەقینەی ئەو دۆخە نەدۆزرێتەوە هەموو مان بەیەكەوە دانەنیشین چارەسەری نەكەین بە موزایەدات و خۆ بادان و چارەسەر نابێت چونكە ئەمە بابەتێكی چارەنووس سازە.
هەروەها ئاشتی هەورامی گوتیشی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری قەیرانی دارایی ناکات. چونكە عێراق دواین رێكەوتنی پێشكەش بە ئێمە كردووە كە هەرێمی كوردستان بەس بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆی بەكار دێنێت و یەك دینار بۆ فەرمانبەران نانێرێت و تەنها دەیەوێت داهاتی نەوتەكە و داهاتی كوردستان ببات و تەواوی مووچە و بووجەی كوردستانیش بەردەوام بێت لەبڕین و نەناردنی .
هەورەها ئاشتی هەورامی دەلێت لەئێستادا ئێمە 2 ملیار دۆلار قەرزارین بەڵام رۆژانە ئەو قەرزانە دادەبەزن و دەدرێتەوە.
دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 25-10-2016 شەشەمین دیداری ئینستیتوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) لە شاری هەولێر ئاشتی هەورامی گوتی کارمان بۆ ئەوە دەکرد کە ساڵی 2016 هەناردەکردنی نەوتی کوردستان رۆژانە بگەیێنینە ئاستی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پێشبینیمان بۆ هەناردەکردنی نەوت باشبوو، هەروەها گوتی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، وەزیری سامانە سرووشتییەکان گوتیشی” ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2012 لەگەڵ حکومەتی تورکیا دەستمانکرد بە گفتوگۆ بۆ هەناردەکردنی نەوت و لە سەرەتای ساڵی 2013 گەیشتینە رێککەوتن و لەماوەی ساڵی 2013 بۆ 2014 دەستمانکرد بە راکێشانی بۆری نەوت و ویستمان دەستبکەین بۆ بەرهەمهێنان حکومەتی عێراق بە بڕیاری نووری مالیکی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی هەموو بڕی.
هەورامی دەشڵێت” حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمانگی 5ی ساڵی 2014 دەستیکرد بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان و دوای دوومانگ شەڕی داعش دەستیپێکرد، ژمارەیەکی زۆری ئاوارەش هاتوون و دوای ئەوەش نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا دابەزی و ئێمە لەیەککاتدا تووشی سێ شۆکی گەورەبووین بە بڕینی بودجە لەلایەن بەغدا و هاتنی داعش و دابەزینی نرخی نەوت”.
سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، وەزیری سامانە سرووشتییەکان گوتیشی” ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گێڵگەی نەوتییەکاندا رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات کە 520 هەزار بەرمیل دەچێتە بەندەری جەیهان و 80 هەزار بەرمیلیش بۆ کاروباری نێوخۆ بەکاردەهێندرێت و هاوکات هەریەک لە کێڵگەکانی ئەلقووش و جەبەل قەند و چەند کێڵگەیەکی دیکە سنووریان لەگەڵ داعشە و کارکردن تێیاندا وەستاوە”.