پارتی لە پردێ چی کرد
دوای خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی کەرکوك و خورماتوو خانهقین لە لایەن یەکێتی ەوە ، پاشان دەست کێش کردنی حەشد و سوپای عیراق بەرەو هەولێر لەلایەن یەکیتی ەوە ،کەناڵەکانی ( کوردسات ، گەلی کوردستان ،KNN، NRT) چونە بەرەی حەشد و دوژمن . ئێران و تورکیا لەریگەی سوپای پاسداران و میتی تورکی و بەسەرکردایەتی قاسم سولەیمانی هاوکاری حەشدی شهعبی و هێزی ئێرانی و سوپای عێراقیان دەکرد . هیزێکی حەشد لەناو ئێرانە وە لەسنوری حاجی ئۆمەران حازر کرابوون بۆ هێرشكردن ، هێزیکی سوپای پاسداران بەهاوکاری یەکیتی لە هیران و نازەنین ئامادەکرابوو بۆ هیرش کردنە سەر مەسف سەلاحەددین ،هاوكات هێزێکی تری حهشدی شهعبی هێنرایە تەق تەق بۆ هێرش کردن لە دێگەڵەوە بۆ سەر هەولێر ، هەموو ئەم هیزانە ئامادەکرابوون بۆ ساتی تیکشکانی سەنگەری پێشمەرگە لە پردێ .
هەموو حزبەکان جگە لە یەکگرتوو ڕایان کرد بۆ بغداد بۆ ئەستۆ پاککردنەوە و بوون بەجاش ، پارتی بەتەنیا مایەوە بۆ بەرگری کردن لە ئەزموون و کیانی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و پاراستنی دین و شەرەف و کەرامەتی خەڵکی کوردستان ، هەموو ئەوانی تر چاوەڕێی مەرگی پارتی بوون ، بێ ئاگا لەوەی مەرگی پارتی یەعنی مەرگی کورد و کوردستان . ئەمریکاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەشەرمەزاریەوە چاوەڕێی ئەنجامی شەڕ بوون . شەڕ لە ۲٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی ۲٠۱۷ لە پردێ لە نیوان پێشمەرگەی پارتی و سوپا و هاوکاری سێ دەوڵەت و چاوساغی خۆفرۆشەکانی ناوخۆ و چەکی پێشکەوتووی ئەمریکی ، لە پردێ دەستی پێکرد و ماوەی ۱٠ کاتژمیری خایاند .
ئەنجام پارتی چی کرد ؟؟ لووتی سوپا و حەشدی وەحشی و هاوکارە ئیرانی و تورکەکانیانی شکاند و پێی گوتن لای پارتی خاک بۆ فرۆشتن نیە و خاک شەرەفە . پارتی ڕووی جاش زادەکانی ڕەشکرد و بۆ خەلکی کوردستان و دونیاشی سەلماند ، گەرخیانەت و خاک فرۆشی نەبێت ، هیچ هیزیک پیشمەرگە ناشکێنیت و ناتوانیت کەرکوک داگیر بکات، پارتی شکۆی بەهێزترین چەکی ئەمریکی کە دەبابەی ئەبرامزە تێکشکاند و لەبازاڕی چەک سوک و ڕسوای کرد .
پارتی ڕووی کۆمەلگەی نیودەوڵەتی و هاوپەیمانان و نەتەوە یەکگرتوەکانی ڕەشکرد و بۆ دونیایی سەلماند ئەوانە بێ وەعد و بەڵێن و درۆزنن ، پارتی شەرەف و کەرامەت و دین و کلتور و ئاڵای کوردستانی پاراست و نەیهێشت بکەویتە ژێر دەستی گڵاوی حەشدی وەحشی شیعە . پارتی ئەزمونی حوکمڕانی و کیانی فیدراڵی کوردستانی پاراست و حزبەکانی ناوخۆ و دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی شەرمەزار و سەرشۆڕ کرد . بۆیە خەلکی کوردستانیش لە هەڵبژاردنەکانی ۱۲ی ئایار و ۳۰ی ئهیلول پاداشتی پارتی و جوامێری پێشمەرگەی پارتیان دایەوە و کردیانە هێزی یەکەم لە کوردستان و عیراق .
سڵاو بۆ شەهیدانی پردی و سحیلا و مخمور و سەربەرزی بۆ پێشمەرگەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان.