داستانی پردێ هاوكێشه‌ی خیانه‌تكارانی ۱٦ـی ئۆكتۆبەری گۆڕی

خیانه‌تی۱٦ـی ئۆكتۆبەر چووەتە پاڵ چەندین ڕێكەوتی دیكەی مێژوویی كە لە یادەوەریی تاكی كورددا دەمێنێتەوە،ساڵێك تێدەپەڕێت بەسەر ئەو ڕووداوەدا كە شەهیدو برینداربوونی دەیان پێشمەرگەو هاوڵاتی لێكەوتەوە، سەدان ماڵ‌و دوكان‌و بازاڕی كورد لە كەركوك‌و بەتایبەت لەخانه‌قین و خورماتوو وێران كران، چەكدارانی حەشدی شەعبی‌و هێزە عێراقییەكان دەستیان كرد بە ئەنجامدانی تاوان‌و تاڵانیی.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” له‌ كاتی هێرشی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئیرانییه‌كان بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌ رۆژی شوم و خیانه‌تی نیشتیمانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ردا هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌ندازیارو پلانداڕێژه‌ری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی دا بوون دوای داگیركاری و شه‌هید كردنی پێشمه‌رگه‌و ئاواره‌بوونی كوردی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ هێزه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ نێو شاری كه‌ركوكدا ماونه‌ته‌وه‌و ماڵی كادیرو ئه‌ندامانی به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیان بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كرد و چاوساغی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بوون بۆ په‌لاماردان و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماله‌كانیان .

هاوكات له‌ كاتی هێرشه‌كه‌ی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانییه‌كان كه‌ به‌ چاوساغی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر پێشڕه‌وییان ده‌كرد به‌ره‌و پردێ ، له‌ باخه‌كه‌ی ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك – پردێ نه‌خشه‌و پلانی سه‌ربازیان دائه‌ڕشت دژ به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ پردێ .

لە ئاکامی گەلە کۆمەیەکی ناوخۆیی و دەرەکی، بە پیلانگێڕی و جووڵاندنی ھێز و بە چاوساخی و ھاوکاریی خوێناوی گرووپە ” کاڵفام” و بە خەیانەت گۆشکراوە ناسراوەکەی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، خورماتوو خانەقین و کەرکووکی دڵی کوردستان رادەستی داگیرکەران کران، زۆر ماڵی ھاوڵاتیانی رەسەنی ئه‌و ناوچانه‌ بەر تاڵان و سووتان کەوتن و زیاتر لە ٢٠٠ ھاووڵاتیش شەھید کران، خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر تراژیدیایەکی نەتەوەیی خوڵقاندو نیگەرانی و نائۆمێدی باڵی بە سەر گشت کوردستاندا کێشا. لەو تەموومژە سیاسییەدا چارەنووسی باشووری کوردستان و ھەرێم و حکومەتەکەی کەوتنە بەر پرسیاری ناوخۆ وھەرێمی و جیھانی.

بەو حاڵەشەوە گرینگی و نەبەردی داستانی پردێ تەنیا بەو دیمەن و رەھەندانەوە شرۆڤە ناکرێت. ھەر جەنگ و نەبەردێک بە ئاکام و کارییگەرییە سیاسی و سەربازییەکانی و دەسکەوت و دۆڕانەکانییەوە ھەڵدەسەنگێندرێت. نەبەردی داستانی ” پردێ” ھاوکێشە ی خیانه‌تی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ری گۆری بۆ سه‌ركه‌وتنی داستانی پردێ و سحێلا و مه‌حمودیه‌ له‌٢٠ی ئۆکتوبەرو ھەموو ئەو ئەوانەی دەست و رۆڵیان لەو پیلانگێری و لەشکرکێشیەدا ھەبوو و ئەوانەش کە وا چاوەڕێی ئاکامی ئەو ھێرشانە و بەلادا کەوتنی تەوازونی ھێز بوون، لە ئێوارەی ئەو رۆژەدا بە حیساباتی خۆیاندا چوونەوە.

Back to top button