عێراق له‌ ڕیزبه‌ندی ١١٢ھەمین وڵاتانی دیموكراسیدایه‌

عێراق لەڕیزبەندی ١١٢ھەمین دێت بۆ پیادەکردنی بەھاکانی دیموکراسی  وگۆڤارێكى به‌ریتانیش ده‌ڵێت،له‌ ٣٤% دانیشتوانی گۆی زەوی لەژێر سیستمی دەسەڵاتی دیکتاتۆری فەرمانڕەوایی دەکرێن.
گۆڤارى “ئیکۆنۆمیستی” بەریتانی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:كه‌ عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی  ڕیزبەندی پێنجەمی وەرگرتووە بۆ پیادەکردنی بەھاکانی دیموکراسی لە سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و ئازادی تاکەکەسی و پێشکەوتنی رۆشنبیری سیاسی و فرەپێکھاتەی ،هه‌روه‌ها لەسەر ئاستی ١٦٧ وڵاتیش عیراق لەڕیزبەندی ١١٢یه‌مین دایە.
گۆڤارى “ئیکۆنۆمیستی” بەریتانی ده‌ڵێت:كه‌ وڵاته‌كانى تونس و مه‌غریب و فه‌له‌ستین و كوه‌یت له‌ ڕیزبه‌ندیه‌كانى پێش عێراق دێن بۆ پیادەکردنی بەھاکانی دیموکراسى .
 هه‌روه‌ها له‌سه‌رئاستى وڵاتانی جیھانیش “نەرویج” ڕیزبەندی یەکەمی وەگرتووە لەپێشکەوتنی بەھاکانی دیموکراسی، لەدوای ئەویش “ئایسلەنداو سوید”پلەی دووەم و سێھەم و “نیوزلەنداو دانیمارک و ئیرلەنداو کەنەداو ئوسترالیا” ڕیزبەندی (٤) تا ھەشتەمیان وەرگرتووە.
 له‌ ڕاپۆرته‌كه‌شدا هاتووه‌ :  لەزیاتر ٥%ی  دانیشتووانی گۆی زەوی لەژێر ساییەی وڵاتانی دیموکراسی ژیان دەگوزەرێنن،  ٥٢ وڵاتی جیھانیش سیستمی دیکتاتۆری و تۆقاندن پەیڕەودەکەن کە ٣٤% دانیشتوانی گۆی زەوی لەژێر سیستمی دەسەڵاتی دیکتاتۆری فەرمانڕەوایی دەکرێن.
Back to top button