ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

دوای هەولەکانی پێکهنانی حکومەتی نوێی عێراق و بەمەبەستی تاوتوێکردنی  پرۆسەی سیاسی عێرق وهەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

 

ماڵپەری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/10/2018 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقیان كرد و سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى له‌ پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه‌.

 

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیریى هه‌میشه‌ى فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و داكۆكى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت. هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن.

 

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی سه‌رۆک ماکرۆنی کرد که‌ دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری پارساڵ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا له‌ ئارامکرنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ و ده‌سپێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.

Back to top button