جەمال خاشقچی: دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بۆ پالپشتی داگیرکردنی عەفرین بابەتی نووسیوە.
دوای ئەوەی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووس و رەخنەگری سعودی لە نێو کونسولخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا کوژرا، رۆژنامەنووسە سعودیەکە بەپێی پۆستەکانی بێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دژ بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و پشتگیری داگیکردنی عەفرینی کردووە لەلایەن تورکیا.
خاشقجی، له 2ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه، چووه ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول و بێسه‌روشوێنبوو، تا شه‌وی رابردوو حكوومه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند، ئه‌و رۆژنامه‌وانه، كه نه‌یاری سه‌رسه‌ختی سیاسه‌ته‌كانی ریازبوو، له ناو كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبول كوژراوه.
خاشقچی، پێشتر له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له كوردستان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه، هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كردووه.
وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه به وه‌ڵامێكی خاشقچی ده‌كات له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كه تێیدا دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم شی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: “دژایه‌تیكردنی من بۆ ریفراندۆم، واتا ئه‌وه نییه دژی مافه‌كانی كورد بم له عێراق”.
خاشقچی، پشتگیری لە داگیرکردنی عەفرینیش کرد لە لایەن تورکیا و له تویتێكدا ده‌ڵێت: “توركیا به‌رگری له زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه كردووه كه له ناوچه‌كه سته‌میان لێكراوه و ده‌ركراون”.
جه‌مال خاشقچی، له ساڵی 1958 له شاری مه‌دینه له‌دایكبووه و له رێكه‌وتی 2ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول كوژرا.
خاشقچی، ره‌خنه‌گرێكی سه‌ره‌كی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای سعوودیه بوو، به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ركه‌وتنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
بنه‌ماڵه‌ی ئال خاشقچی، خێزانێکی حیجازی سعوودی بوون و بە رەچەڵەک تورکن، لە سەدەی 11 ھاتوونەتە مەدینە.