ئایا توركیا و عێراق له به‌رده‌م رووبه‌روو بونه‌وه‌دان له مووسڵ
نووسەری بابەت: زاڵمای خلیل زاد
گۆمانی تێدا نیه كه ئۆپه‌راسێونه‌كانی مووسڵ به به‌شداری ته‌واوی هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه‌ی كوڕدستان ده‌ستی پێكردوه
رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی له ناكۆكییه‌كانی ئه‌م جه‌نگه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ,سه‌رچاوه‌ده‌گرێت له كێشه‌كانی نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره كه خۆی له داهاتووی سوپای توركیا له به‌عشیقه‌ی نزیك شاری مووسڵ ده بينيته‌وه ،هاوكات كه‌مترین ئاماژه و بایه‌خی پێدراوه كه ڕه‌نگه ببێته هۆی كێشه و به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی مه‌ترسیدار.
راسته به‌غداد و ئه‌نقه‌ره یه‌ك ئامانجیان هه‌یه و كۆكن له سه‌ر له ناوبردنی داعش به‌ڵام هیچ شتێكی كونكریتی نیه له نیوانیان ، زیاتر له زنجیره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن و دیالۆگی تاكتیكی و لێدوانی دژ به یه‌ك ، له ماوه‌ی سه‌ردانم بۆ توركیا و كوردستان له ماوه‌كانی ڕابردوو بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م قه‌یرانه پێنج هۆكاری هەیە و پیكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه :-
یه‌كه‌م: ململانیه‌كانی په‌یوه‌ست به جه‌نگه‌كانی ناوچه‌كه ده‌رهاوێشته‌ی كیبڕكی هه‌رێمی و جیوپۆله‌تیكی ناوچه‌كه‌یه كه ئێران و توركیا یاریكه‌ری سه‌ره‌كین تێدا هۆكاریشن بو زه‌ق كردنه‌وه‌ی كیشه تایفی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ وڵاتانی دراوسیان ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كۆكی هاوئاهه‌نگی هه‌ردوولا له سه‌ر هه‌ندی كه‌یسی ستراتیژی وه‌كی ڕۆڵی كورد له سوریا و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و عێراق ، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان له ئیستا و ئاینده‌ی هه‌ردوو وڵات .
دووه‌م : نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌نقه‌ره نه‌ك ته‌نها باردۆخێكی شیاو بوو به‌ڵكو دەوروپێچ له ته‌واوی ناوچه‌كه ، توانای ئێران له ته‌واوی خاكی عێراق و سوریا كاریگه‌ریه‌كانی ئیران له سه‌ر دۆزی كورد له توركیا ، كونترڵكردنی ئه‌م ناوچانه ڕێگه‌ی داوه كه ئیران ببێته هێزێكی كاریگه‌ر و راسته‌خو و ناراسته‌خو به نوینه‌رایه‌تی سوریا و عێراق جووڵه‌ی نیوده‌وڵه‌تی بكات، قه‌ڵه‌مڕه‌وی سنوره‌كانی خوی له (كه‌نداوی عه‌ره‌ب -فارس ) تا ده‌ریای سپی ناوه‌راست (میدیته‌رانه ) بنه‌خشێنیت و پلانی بۆ دابڕێژێت.
سیه‌م: توركیا په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌سبوونێكی كولتووری و مێژوویی هه‌یه له ولایه‌تی موسڵ به‌هوی پێگه‌ی مێژوویه‌كه‌ی و دانیشتوانی سوننه و توركمان ،هاوكات دەیه‌وێ گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و جوگرافیایه له‌گه‌ل توركیا وه‌كو سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌می لێبێت ، هاوكات ژینگه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی له سه‌ركرده سیاسی و جڤاكییه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانی سونه‌ش بوونی هه‌یه بو ئه‌و خه‌ونه‌ی توركیا.
چواره‌م: ئه‌نكه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی په‌ره‌پێدراوه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌ریم و پارتی دیموكراتی كوڕدستان كه سه‌رچاوه ده‌گریت له كۆمه‌ڵێك فاكت و به‌ژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش تا ئه‌گاته ئه‌و مه‌ترسیانه‌شی كه له به‌غدادیشه‌وه بێت.
پێنجه‌م:توركیا نزێكه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه له هه‌وڵی خۆپارستنه له مه‌ترسیه‌كانی PKK وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دایە، هاوكات هه‌رچالاكیه‌كی ئه‌م ڕێكخراوه له مووسڵ به مه‌ترسی ده‌زانێت له سه‌ر‌بوونی وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو، چالاكی و ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی PKK له شنگال، جوگرافیای نێوان موسل توركیا ئه‌و كیانه‌ی بێزار كردوه كه ناوی توركیایه.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌م نێوه‌نده‌دا بو هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه زۆر گرنگه پیویسته كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤانه ده‌داته به‌غدادیش بۆ جه‌نگی دژی داعش و پاڵپشتێكی عەبادیش ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌ستنیشانی وانه‌یه‌كی گرنگ ده‌كات بۆ حیدر عبادی .
واشنتون رێز ده‌گرێت له تێگه‌یشتن و فشاره‌كانی سه‌ر توركیا ، هاوكات تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ ئه‌و جه‌ختانه‌ی كه حكومه‌تی بەغدا ده‌یكاته سه‌ر سیاسه‌ت داڕێژه‌رانەی ئه‌مه‌ریكا بو كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له به‌عشیقه.
كۆبوونه‌وه‌كانی ڕاوێژكارانی باڵای عێراق و توركیا گرنگه به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به كامپه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا له به‌عشیقه، بكرێت به به‌شێك له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانانی دژی داعش و سوود له‌و بنكه‌یه وه‌ربگیرێت وه‌كو بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان بۆ راهێنانی چه‌كدارانی عەره‌ب و توركمانی سوننه و شیعه‌ی تیدا ڕابهێنرێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه دروست ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت دیپلوماسیه‌تی ئه‌مریكا ڕۆڵی هه‌بێت تێدا یان هاوشێوه بیرۆكه و پیشنیارێك بكرێت بۆ زرگاربوون له‌و قه‌یرانه سیاسیه .
هاوكات ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی وهێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش به گشتی گرنگه ڕۆڵێكی چالاك بگێڕن له دانانی سنورێك بۆ چالاكیه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌نداره به كۆی باردۆخه‌كه‌ی نێوان عێراق و توڕكیا.
وەرگێران: خواكوڕك
سه‌رچاوه /
Then National Interest