بزوتنەوەی گۆڕان، شۆڕش حاجی لە گوتەبێژی حزبەکەی دورخستەوە

دوای ئەوەی گۆڕان ڕێژەیەکی بەرچاوی دەنگەکانی لەدەستدا لە دواهەمینه هەلبژاردن، ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی پرسی کەمکردنی دەنگەکان و گۆڕانکاری کۆبوویەوە، هەر لەکۆبوونەوەکە بڕیاری دوورخستنەوەی گوتەبێژی حزبەکەی دەرکرد.

حەکیم عوبێد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان،  ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بڕیارماندا کۆنگرەی نیشتمانی ببەستین، دواتر ھەڵبژاردنی ناوخۆیی دەکەین بۆ ھەموو پلە و ئاستەکان لە پۆستی ڕایەڵە و بازنەكانەوە تاوەكو دەگاتە ژوورەكانی جڤات و خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی”.

 

گوتیشی: “ھەموو ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە گۆڕان بەزوویی خۆی ڕێکبخاتەوە و گۆڕانکاری لە ھەیکەلی سیاسی خۆی بکات، بۆیە وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بزووتنەوەی گۆڕان کۆنگرە بیەستێت”.

 

ئاشکراشیکرد: “ھەر لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە کەسێکی دیکە لە بری شۆڕش حاجی بکرێت بە گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان”

Back to top button