بەرپرسێکی بزووتنەوەی ئیسڵامی لە کەرکووک: گەورەترین داستان، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆماری کرد، شەڕی پردێ بوو
دوای ئەوەی پێشمەرگە لە ۲۰ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، توانی لە داستانی پردێ چۆک بە میلیشاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداراندابدات، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی بزووتنەوەی ئیسلامی له كوردستان، ڕایگەیاند، شەڕی پردێ، داستانێکی مێژوویی بووه، كه هەموو جیهان شایەتی بۆ ئەو داستانە دهدهن.
حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕایگەیاندووە: ” گەورەترین داستان، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆماری کرد، شەڕی پردێ بوو، چونکە بەپێی زانیارییەکان، سوپای عێراق بەپاڵپشتی وڵاتێکی هەماهەنگ لەگەڵ عێراقدا ویستیان قەوارەی هەرێمی کوردستان، لهناوببهن”.
هەروەها گوتوشیەتی، كه ههرچهنده هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێکە لە سیستمی بهرگرى عێراق، بەڵام کاتێک لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان؟، سوپا بەکاردەهێنێت، ئەو ساتە: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پشت و پەنای خودای گەورە پاشان قارەمانێتی پێشمەرگەکانمان لووتی ئەو سوپایە دەشکێندرێ وەکو ئەوەی لە پردێ ڕوویدا، بۆیە دهبێ مێژوو چۆن باسی داستانەکانی بەرگری بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان دەکات، ئاوههاش باسى داستانی پردێ بكات و چەندین توێژینەوەی لەسەر بنووسرێ”.
ئهو بهرپرسهى بزووتنهوهى ئیسلامی، گوتیشی:” پرۆسەی داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە كوردستانییهكانى تر، ئەوەندەی پرۆسەیەکی ئێرانی و ئیقلیمی بوو، هێنده لە بەرنامەی کاری حکوومەتی عیراقدا نەبوو”.
باسى لهوهش كرد، هێزێک کە بتوانێت بۆماوەی چوار ساڵ بەرگری لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچە جێناکۆکەکان بکات و سەدان شەهید و هەزاران بریندار لە سەنگەرەکان بدات، چۆن ناتوانێ بەرگری لە كهركووك بكات، گوتیشی: “ڕاستە هاوسەنگی توانای هێزی عێراقی و میلیشیاكانى حهشدى شهعبى بەبەراورد لەگەڵ هێزی پێشمەرگە زۆر زیاتر بوو، بەڵام درزی نێوماڵی کورد، وایكرد ئهو ناوچانه داگیر بكرێن”.
بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشدا، شەڕی پردێ داستانێکی مێژوویی بووە و هەموو جیهان شایەتی بۆ ئەو داستانە دهدهن، گوتیشی: “هێزی پێشمەرگە توانی بە سووپای عێراق بڵێ: تاوەکو ئێرەو بەس، هەولێر دەپارێزین وە قەوارەی کوردستانیش هەر دەمێنێت و نابێ یەک بست زیاتر بێنە پێش، بەڵام لێرەوە ئێمە داواکارین پەرلەمانی کوردستان وەکو بریار وایە ئەم دۆسییەی ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکلایی بکاتەوە بریاری گەل لەسەر تاوانباران بدرێت وە قەرەبووی هەموو زیانلێکەوتووان بکرێتەوە و دۆخەکە ئاساییبکرێتەوە وەکو پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر وە هەموو ئەو بڕیارانەی کە دەربارەی هەرێم و کەرکووک و ناوچە دابرێنراوەکان بەگشتی دراون، هەڵبوەشێنرێنەوە”.