ئهگهری روودانی لافاو ههیه و ههموو ئامادهكارییهكی بۆ كراوه.
له بارهی لافاو هاتن له شاری ههولێرهوه، جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: وەك پارێزگای هەولێر سەرجەم ئامادەكارییەكانمان كردووە بۆ ڕێگریكردن لە دروست بونی لافاو.”
لهو بارهوه، (تایەر عەبدوڵڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە هەولێر ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرزی باران بارین و ڕێگری كردن لە ِروودانی لافاو.
جێگری پارێزگاری هەولێر ئهوهشی ئاشكرا كرد.” بڕیاردراوە دەست بكرێت بە خاوێنكردنەوەی زێرابەكانی ژێر شەقامەكانی هەولێر بۆ ئەوەی لە كاتی یەكەم باران بارین پاڵپەستۆ دروست نەبێت و ئاوی زۆر كۆنەبێتەوە و ببێتە هۆی روودانی لافاو.