مه‌سرور بارزانی: ده‌نگی ئێوه‌ بیسترا سوپاستان ده‌كه‌ین.

له‌ باره‌ی ئه‌ندامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (مه‌سرور بارزانی) کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی لە خەڵکی کوردستان کرد و ده‌ڵیت.” دەنگی ئێوە بیسترا و سوپاستان ده‌كه‌ین.”

لە تویتێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) (مەسروور بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد و ده‌نوسێت.” كه‌ دەنگی ئێوە بیسترا.”

بارزانی ئه‌وه‌شی نووسیوه‌.”کە خەڵکی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانیان وەک پارتێکی نیشتمانی و خاوەن پرەنسیپ خەڵات کردووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا مەسروور بارزانی سوپاسی ”تیمی ماندوونەناسی پارتی“ لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان کرد، لەبەرامبەر ئەوەی ”ھەموو ھەوڵێکییان دا بۆ داھاتوویەکی باشتر“.

Back to top button