له دێربی ئیتاڵیا میلان و ئهنتهر میلان رووبهڕووی یهكدهبنهوه.
یاریگای جۆزیپی میاتزا لە دێربی میلانۆ ناسراو بە دێربی توڕەبوون هەردوو یانەی ئەنتەرمیلان و ئهی سی میلان كۆدەكاتەوە له یارییهكی لوتكهدا.”
یانەی ئەنتەرمیلان بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوەو لە چوار یاری رابردووش چوار سەركەوتنی لەسەریەكی بەدەستهێناوە، ئەم یانەیە لەماوەی رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش دوو بردنەوەیەكی لەسەریەكی بەدەستهێناوە، ئەنتەرمیلان ئەم هەفتەیە هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆی چونكە لە خولی ناوەخۆ دێربی میلانۆ ئەنجام دەدات و لە چوارشەممەی داهاتووش لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یارییەكی زەحمەت چاوەڕێی دەكات بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە”.
ئەنتەرمیلان لەم یارییەدا بە تەواوی یاریزانەكان ئامادەیەو ئەم یارییەش گرنگی تایبەتی خۆی هەیەو هەوڵ دەدات بەئەنجامێكی باش بچێتە دەرەوە”.
هەرچی یانەی میلانە لە ئەنجامدانی حەفت یاری 12 خاڵی هەیەو پلەی 10می ریزبەندی گرتوەو یارییەكی دواخراوی هەیەو لە دوو یاری رابردووش لەخولی ناوەخۆ بردنەوەی بەدەستهێناوەو دوو بردنەوەشی لەسەریەك لە خولی ئەوروپی بەدەستهێناوەو لەم هەفتەیەش میوانداری ریال بێتسی ئیسپانی دەكات”.
میلان زۆربەی زۆری یاریزانەكانی بۆ ئەم یارییە ئامادەن تەنها گومان دەكرێت پاتریك كۆترۆنی بەشداری لە یارییەكە بكات بەهۆی ئەو پێكانەی توشی هاتوە، میلان هەوڵ دەدات درێژە بەسەركەوتنەكان بدات و زیاتر خۆی لە پێشەوەی ریزبەندی نزیك بكاتەوەو نایەوێت هیچ خاڵێكی تر لەدەست بدات”.
لەم وەرزە ئەنتەرمیلان لە هەشت یاری 12 گۆڵی تۆمار كردووەو شەش گۆڵی لێ تۆمار كراوە، هەرچی میلانە لە حەفت یاری 15 گۆڵی تۆمار كردووەو 10 گۆڵی لێ تۆمار كراوە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات هێڵی بەرگری ئەنتەرمیلان بەهێزەو هێڵی هێرشبەری میلانیش بەهێزە