به‌ ڤیدیۆ… كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكی تری بۆ یۆڤی تۆمار كرد.

یانەی جەنەوا سەركەوتنەكانی یۆڤنتۆسی راگرت كاتێك لە یارییەكانی جەولەی نۆیەمی خولەكە بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان لە یاریگای ئەرینا تۆرینۆ بەرامبەر بوون”.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەخولەكی 18 گۆڵی بۆ یۆڤنتۆس تۆمار كرد بەم گۆڵەش ژمارەی گۆڵەكانی رۆناڵدۆ لەم وەرزەی سێریا ئەی بوو بە پێنج گۆڵ بە گۆڵكاری تیپەكە لە خولەكە هەژمار دەكرێت، گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە بەكۆتایی هات”.

لە گێمی دووەم یانەی جەنەوا گۆڵی بەرامبەری لەلایەن دانییل بیسا لەخولەكی 67 تۆمار كردەوە، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، بەم بەرامبەر بوونە، یۆڤنتۆس بە 25 خاڵ پلەی یەكەمی گرتوەو جەنەواش بە 13 خاڵ پلەی 10می ریزبەندی گرتوە”.

https://www.youtube.com/watch?v=BIWRWxYhuqE

Back to top button