پێشمەرگە بەردەوامە لە پێشرەویەكانی لەئۆپەراسیۆنی رزگار كردنی مووسڵ
خواكوڕك
لە كۆتای دەرۆژی دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ هێزەكانی پێشمەرگە دواین خاڵی سنوری ئۆپەراسیۆنی مووسڵ كۆنترۆڵ كردەوە، لەئێستاشدا تیمی ئەندازەیی هێزەكانی پێشمەرگە لەهەوڵی پوچەڵكردنەوەی، بۆمبەكاندان.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، هێزەكانی پێشمەركە لە كۆنترۆڵكردنەوەی گوندەكانی سنوری پارێزگای مووسڵ بەردەوام بوون لە ئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی مووسڵ بۆی دیاری كراوە، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك توانیویان گوندی دێرێ كۆنترۆڵ بكەن و لەئێستادا لەو گوندانە تیمی ئەندازەیی چەندین بۆمبی چێنراویان پووچەڵ كردۆتەوە.
ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەو گوندی فازڵیە لە پێشرەویدان و ئەو گوندەیان گەمارۆداوە.