فه‌تح و حیكمه‌ پشتگیری عه‌بدولمه‌هدین و عه‌بادیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

لە وەڵامی داوایەكی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دێت، بۆ راگرتنی فەرمانە كارگێرییەكانی گرێبەست و دامەزراندنەكان، لەسەرجەم وەزارەتەكان.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی حەیدر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق وەڵامی عادل عەبدولمەھدی دەداتەوە و تێیدا ھاتووە “حكوومەتی ئێستا دەسەڵاتە دەستوورییەكان بۆ ئەركەكانی و راییكردنی كاروباری رۆژانە بەكاردەھێنێت و بەردەوامیشە لە تەواوكردنی پڕۆژەكانی وەبەرھێنان و پڕۆژەكانی دیكەی ئابووری”.

ھاوپەیمانی سائرون، ستایشی ھەڵوێستی ھەردوو ھاوپەیمانی فەتح و رەوتی حیكمە دەكات، كە دەستەڵاتی ھەڵبژاردنی وەزیرەكانیان داوەتە دەست عادل عەبدولمەھدی.

قەحتان جبوری، گوتەبێژی ھاوپەیمانی سائرون، ستایشی ھەڵوێستی ھەردوو ھاوپەیمانی فەتح و رەوتی حیكمەی كرد، كە دەستەڵاتی ھەڵبژاردنی وەزیرەكانیان داوەتە دەست عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق.

هاوكات رۆژنامه‌ی “العرب”ـی له‌نده‌نی رای چه‌ندین چاودێری سیاسی له‌باره‌ی دوا بڕیاره‌كانی عه‌بادی وه‌رگرتووه‌ و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، “روون و ئاشكرایه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی عه‌بادی پێشوازیێكی خه‌راپه‌ له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی لێكتێنه‌گه‌یشتن و ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت شیعه‌كان”.

چاودێران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، “ئه‌و خاڵه‌ لاوازانه‌ی حكوومه‌تی عه‌بادی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات، جارێكی دیكه به‌هۆی گومانكردن له‌ رۆڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌عه‌بادین‌ و ده‌یه‌وێت له‌ حكوومه‌تی داهاتوودا بمینێنه‌وه‌، دبه‌نه‌وه‌ خاڵی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پێشبینییه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌داهاتوودا ئه‌و كه‌سانه‌ ببنه‌ پاسه‌وانی چه‌ندین دۆسیه‌ی مه‌ترسیدار، كه‌ هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ بده‌ن‌ هه‌تاهه‌تایه‌ به‌داخراوی بمێننه‌وه‌، به‌مه‌ش رێگه‌ نادرێت عه‌بدولمه‌هدی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پێگانه‌ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ سه‌روه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن”.

Back to top button