خهسرهو گۆران : لهبهر خاتری كوردستان و گوڵه گهنمهكه به۵۰ هەزار دەنگی فهوتاوهوه ئهنجامهكانمان قبوڵ كردووه
خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:” پارتی دەنگێکی زۆری بەهۆی رەتکردنەوەی چەند سندوقێک کە ۱۲۰ هەزار دەنگیان لەخۆ گرتووە لەدەستداوە، نزیکەی ۵۰ هەزار دەنگی پارتی فەوتاوە، بەڵام بۆ ناوی کوردستان و لەبەر خاتری گوڵە گەنمەکە ئەنجامەکەیان قبووڵکردووە”.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێت:” داوا لە لایەنە ناڕازییەکان دەکات کە شکستەکانیان قبووڵبکەن و ملکەچی بڕیارەکانی کۆمسیۆن بن تەنها لەبەر ئەوەی دەنگییان کەمیکردووە هێرش نەکەنە سەر ئەنجامەکان”.
خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی ،لە بارەی پەیوەندیهكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، نەیشاردەوە کە گلەیی زۆریان لە ئەدای پارتە سیاسییەکان هەیە لە بەغدا و “پارتی ئازادە لەوەی لەگەڵ کێ حکوومەت پێکدێنێت”.
کاتژمێر ۱۲ی دوێنێ شەو، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند و بەگوێرەی ئەنجامەکانیش، پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمی هەیە و هەر یەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە پلەی دووەم و سێهەم دێن.