بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان : یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستاندا ساخته‌كاری كردووه‌

جەبار مەلا ئەمین، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوە گۆڕان، ڕایگەیاند: “ھەرچەندە دوێنێ جڤاتی نیشتمانی بۆ قسە و باس لەسەر دەرەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە، بەڵام دەرئەنجامەکان دوای کۆبوونەوەکەی جڤاتی گشتی بڵاو کرایەوە، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئایندەی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیار لەسەر دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەین”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی گۆران له‌باره‌ی زیادبوونی دەنگەکانی یەکێتی ده‌ڵێت: “ھەموو کەسێک دەزانێت کە یەکێتی بە چ شێوەیەک دەنگەکانی زیاد کردووە، بێگومان یەکێتی لەم ھەڵبژاردنەدا و ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراقدا ساختەکاری کردووە، ئەگەر ساختەکاریی نەکرایە، چوار کورسی زیاد نەدەکرد”.

جەبار مەلا ئەمین ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان گوتیشی :” جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، بڕیاری داوە کۆنگرە و کۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجام بدات، ”بێگومان بەستنی کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان، کارێکی گرنگە، چونکە گۆڕان نوێ دەکاتەوە و دەتوانین کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین”.

بزوتنه‌وه‌ی گۆران ترسیان له‌ ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی بوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كه‌ جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆی په‌نای بۆ به‌رێته‌وه‌ ،هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق به‌ هۆی ته‌زویری بێئابڕووی یه‌كێتی زۆرترین تانەی لێدرا وله‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش دیسانه‌وه‌ یه‌كێتی سیمای هه‌ڵبژاردنی ناشیرین كردوو به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ته‌زویرو له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ خه‌ڵكی ده‌گواسته‌وه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ شاری سلیمانی و كۆیه‌ هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان و په‌لاماری فه‌رمانبه‌رانی كۆمیسۆن و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ده‌دا، دواجار ته‌زویره‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر بوو .

Back to top button