شاخهوان عهبدوڵا: خەڵکی چاوی لەپارتی یه تەواوی ئەو کێشەو گرفتانەی تاکی کورد پێوەی دەناڵێنی چارەسەری بکات
شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك له نوسینێكیدا له ژێر ناونیشانی (ئەرکی پارتی و بارزانی قورستر بوو) نوسیویهتی و دهڵێت :” ئەمڕۆ کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا هاوکات هەموولایەک ساڵرۆژی سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرگری کردن لەخاک و ئەزمونی هەرێمی پیرۆز دەکەین ، کە لەشەڕێکی قارەمانانە داستانی پردێ تۆمار کرا ،دواتریش سحێلاو مەخمور و ناوچەکانی تر ، تەواوی ئەو داستانانە بەبڕیاری جەنابی سەرۆک و بەپێشمەرگەو هێزەکانی پارتی تۆمار کرا ، لەکاتێکدا لەبەشێکی تری هەرێم ناوچەکان چۆڵ دەکران و ئیدعای ئەوە دەکرا کە ئەوان توانای روبەروبونەوەی ئەو هیزە گەورەی عێراقیان نییە ، ئەمڕۆش کە ساڵیادی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کۆمسێونی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند ، کە تیایدا پارتیمان سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێناو توانی ٤٥ کورسی بۆخۆی مسۆگەر بکات کەدەکاتە نزیکەی نیوەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان “.
له بهشێكی تری نوسینهكهیدا پەرلەمانتارهكهی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دهشڵێت:” وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایم بە جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتیمان و کاندیدە دەرچوەکان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان ، دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە ئەم سەرکەوتنە مەزنە ئەرکی پارتی قورستر کرد ئیدی خەڵکی چاوی لەوەیە پارتی بتوانی لەگەڵ هیزێک یان چەند هێزێکی کوردستانی تەواوی ئەو کێشەو گرفتانەی تاکی کورد پێوەی دەناڵێنی چارەسەری بکات ، وەک بنبڕ کردنی گەندەڵێ دۆزینەوەی هەلی کارو بیمەی تەندروستی و چاککردنی بژێوی کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەو گۆڕانکاری لەسەرجەم ئۆرگانەکان حزبی و حکومی تا ئاستی خوارەوە بەمەبەستی شکاندنی دیواری بەرزی نێوان سەرکردایەتی و جەماوەر “.
ههروهها شاخەوان عەبدوڵڵا نوسیویهتی :” دڵنیام ئیرادەی جەنابی سەرۆک بە ئاراستەی چاکردنی دۆخی هەرێم ونەمانی گەندەڵی و گۆڕانکارییە وە دەبێت ئێمە هەموو هاوکاری جەنابیان بین لەپرۆسەیەدا ، دڵنیام پەرلەمانی کوردستان لە قۆناغی داهاتوو لەناوەندێک بۆ تەشهیرو یەک شکاندن دەبێتە ناوەندێک بۆ دەرچونی سەدان یاساو بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان چونکە لەئێستادا لەشکرێک گەنجی بەتواناو کورە هەژار متمانەی خەڵکیان بەدەست هێناوەو خەڵکیش چاوەرێ ئەنجامی متمانەکانیان دەکەن ، هیوای یەکریزی و تەبای بۆ لایەنە سیاسی یەکانی کوردستان”.
له كۆتایی نوسینهكهیدا شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دهشڵێت:” لەکۆتایشدا رێگەم بدەن وەکو کەرکوکییەک داواتان لێبکەم ئازارەکانی کەرکوک و داقوق و خورماتو و خانەقین و تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەبیر مەکەن و کاربو گەرانەوەی ئەوبەشەی هەریم بکەن بۆ باوەشی نیشتمان بژی کورد بژی کوردستان”.