به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك ساڵیادی ۱۱ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی شه‌هیدی روبه‌روبونه‌وه‌ی داعش ده‌كاته‌وه‌

له‌ دووه‌م ساڵيادى شه‌هيدبوونى پۆلێك له‌ كارمه‌ندانى له‌ شه‌ڕى به‌رگرى له‌ شارى كه‌ركووك دژ به‌ په‌لامارى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش ،به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى كه‌ركووك به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى كه‌ركووك هاتووه‌ و ده‌ڵێت :” بە ناوی سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکووك، ماتەم و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی (۱۱) ئەفسەر و کارمەندی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکووك دەکەم، کە لە رۆژى ۲۱ی۱۰ی ۲۰۱٦ لەئاکامی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە شەڕێکی قارەمانانەدا گیانیان بەخشی لە پێناو ئارامی و سەقامگیری پارێزگای کەرکووك”.

به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك ده‌شڵێت:” لە ساڵیادی شەهیدە سەربەرزەکانمان دا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە هەمیشە تێبکۆشین لەپێناو ئارامی و سەقامگیری هاووڵاتیان، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم ،سەربەرزی بۆ شەهیدان ،بژی کورد.. بژی کوردستان”.

Back to top button