كورد لهكابینهی نوێی عێراق دا داوای دروستكردنی ئەنجومەنی سیاسهتی ستراتیژی دهكات
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری خولی پێشووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “یەکێک لە داواکارییەکانی کورد له بهغدا ئەوەیە، کە ئەنجومەنی سیاسهتی ستراتیژی لە ئایندەیەکی نزیکدا دروست بکرێت ، ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە دەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێ ئەو ئەنجومەنە سەرکردە باڵاکانی کورد، شیعە و سوننەی تێدا بێت، ڕۆڵی گەورەشیان بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوی سیاسی لە ڕووی ئابووری و سیاسهتهوه، ههروهها مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییەکانی دەرەوە، دەبێت”.
پەرلەمانتاری خولی پێشووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دهڵێت:” دۆسیهی نەوت ماوەیەکی زۆرە راگیراوە، پێویستی بەوەیە کە یاسای نەوت و گاز دەربکرێت، ئەمەش پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە، هەر بۆیە ئەوانە بابەتی گرنگ دەبن بۆ بڕیاردان.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری خولی پێشووى عێراق گوتیشی: ”من تێبینم لەسەر پرۆژهیاسای بودجهى گشتى بۆ ساڵى ۲۰۱۹ هەبوو، چونکە سیاسی بوو، هاوكات زێدەڕەوی یاسایشی تێدابوو، هەر بۆیە داوای دواخستنیم کرد، بۆ ئەوەی بهێڵدرێتەوە بۆ حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، ئێستاش چاوەڕوان دەکەین بزانین تێڕوانینی حکوومەتی نوێ بۆ بابەتی یاسای بودجە و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت، ئەوکاتە دەتوانین قسەی زیاتری لەسەر بکەین“.