كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له ۷۰%ـی بەتەوافوقی سیاسی یه‌و ۳۰%یشی، بۆ تەكنۆكراتەكانە
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت زۆر سه‌رقاڵه و ئاماده‌كاری بۆ كابینه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات ،هه‌رچه‌نده ناكۆكی و ململانێ له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان له ئارادایه ،به‌ڵام سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ بۆ ڕاگەیاندنی ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا.
به پێی زانیارییه‌كان كابینەی نوێی حكومەت لە (۲۲ بۆ ۲۳) وەزارەت ده‌بێت و رێژەیی ۷۰%ـی بەتەوافوقی سیاسی لەنێوان هێزو لایەنەكان یەكلاكراوەتەو رێژەی ۳۰%یشی، بۆ سەربەخۆ تەكنۆكراتەكانە.
ڕۆژنامەی (شەرق ئەوسەت) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسییه‌وه ئاشكرای كردووه‌و ده‌ڵێت :” تا ئێستا عەرەبی سوننە كاندیدەكانیان بۆ پۆستە وزارییەكان پێشكەش نەكردووە، سەرەڕای كۆتایهاتنی ماوەی دیاركراو بۆیان كه ڕۆژی ۱۷ی۱۰ی۲۰۱۸ دوا واده‌ی دیاریكردن بوو.
ڕۆژنامەی (شەرق ئەوسەت) ناوی سه‌رچاوه سیاسییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه ده‌شڵێت :” پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەسەر بنەمای “ئەنجومەنی حوكم”، كە پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی ئەمریكا لە عێراق دوای روخانی رژێمەكەی سەددام لەساڵی ۲۰۰۳دا پێكیهێنا، ئەگەر لەسەر ئەو بنەما حكومەت پێكبهێنرێت، ئەوا:
• ( ۱۳) وەزارەت بەر پێكهاتەی شیعە دەكەوێت
• (۵) وەزارەت به‌رپێكهاتەی سوننەكان ده‌كه‌وێت
• (۳) وەزارەت به‌رپێكهاتەی كورد ده‌كه‌وێت
• (۱) وەزارەت به‌ر كەمینەكان ده‌كه‌وێت
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامەی (عەرەبی ئەلجەدید) خواستی بەدەستهێنانی وەزارەت تەنها پەیوەست نیە بە هاوپەیمانی میحوەر، بەڵكو هاوپەیمانێتییەكانی تری وەك (فەتح)و (ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا)و (نەسر)و حزبە كوردییەكان داوای پۆست دەكەن لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی، باسی لە ئەگەری دابەشكردنی وەزارەتەكان كردووە لەسەر بنەمای پارێزگاكان.