چەند بەڵگەیەك لەسەر چۆنیەتی چەواشە كردنی خەڵك لەلایان میدیا گوماناویەكان ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
ئەمە بۆ چەندەمین جارە میدیای سلێمانی و مخابەراتیەكان و میدیای ئێرانی و نزیك لەئێران هاوكار و هەماهەنگ دەبن لە لێك وەرگرتنی هەواڵ و بۆ ئاراستە گۆڕینی خەڵكی كوردستان و بەڵاڕێدابردنی رووداوەكان، كە تێیدا هەولێكی زۆر هەیە بۆ شاردنەوەی رووداوە كان و زانیاریەكان.
 
لەپاش هێرشەكەی داعش بۆ سەر شاری كەركووك میدیاكانی سلێمانی هەواڵێكیان بڵاو كردەوە گوایە هێزێكی سەر بەدژە تیرۆری یەكێتی و لاهور تاڵەبانی لە یەمەن ( ملازم موحسین) كوشتووە، هەر لەدوای ئەو هەواڵەدا میدیاكانی سلێمانی وێنەیەكیان داناوە گوایە وێنەی كوژرانی موڵازم موحسینە بەكوژراوی.
 
پاش بەدوا داچوونی خواكوڕك دەركەوتووە، ئەو وێنەیە وێنەی (عضو مجلس الشعب السابق أحمد الترك) كە لەلایان هێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەد، كوژراوە، میدیای سلێمانی و نزیك لە ئێران، بۆ شاردنەوەی رووداوەكانی كەركووك و سەرقاڵ كردنی خەڵكی سلێمانی بەم هەواڵە ( كە ملازم محسین یەكێك بووە لە جەڵادەكانی سەردەمی بەعس لە سلێمانی و خەڵكی سلێمانی بەم هەواڵە لە راستی زانیاریەكانی هێرشی داعش بۆ سەر كەركووك سەرقاڵ بكەن و چەواشە بكەن بۆ ئەوەی نەپرژێنە سەر رووداوەكەی كەركووك.
 
لەدواین هەواڵیاندا، میدیایە گوماناویەكان و سەر بەدەزگا مخابەراتیەكانی سلێمانی و نزیك لە ئێران، هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە لەسەر قاسم سولێمانی كە گوایە ئاژانسی هەواڵی ”مهر”ی ئێرانی رایگەیاندووە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بەشێوەیەکی لەناکاو چۆتە هەرێمی کوردستانی عێراق بەمەبەستی پێدانی راوێژی سەربازی بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی موسڵدا، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە قاسم سولەیمانی لە هەولێر چاوی کەوتووە بەژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، ئاماژە بەوەشکراوە، پێدەچێت قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی چەند میحوەرێکی شەڕ لەدژی داعش بکات بەتایبەتی شەڕی ئازادکردنەوەی قەزای تەلەعفەر کە حەشدی شەعبی بەنیازە ئەنجامی بدات بەو پێیەی زۆرینەی دانیشتوانی ئەو قەزایە تورکومانی شیعە مەزهەبن.
 
بەڵام پاش بەدواداچوونی خواكوڕك بۆ ئەو هەواڵە دەركەوتووە هەواڵی ئاژانسی مهری و كە سەر بەكۆمپانیای مهری تەهرانە و سەر بە سوپای پاسدارانە، لەهەواڵەكەدا بەم شێوەیە باسی سەردانی قاسم سولەیمانی كردووە بۆ سلێمانی لەگەڵ كۆمەڵێك چەواشەكاری تر لەهەواڵەكەی دا كە هیچ زانیاریەكی یان وشەیەكی هەواڵی میدیای كوردی تیدا نیە كە خواكوڕك دەقی هواڵەكەی ئاژانسی مهری بڵاو دەكاتەوە.
 
هەواڵەكە بەم شێوەیە:
 
لە هەواڵی ئاژانسی مهری دا هاتوە، جەنەراڵ قاسم سولێمانی فەرماندەی هێزەكانی سوپای قودسی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ لە دیدارێكی چاوەروان نەكراودا، سەردانی خانەوادەی حسێن مەنسووری كرد لە سلێمانی( بەڵام بۆ ئەوەی ناوی سلێمانی نەهێنن دەلێن بۆ هەرێمی كوردستان ئەمە لەكاتێكدایە خانەوادەی حسین مەنسور دیاری لەكوێن). پەیامنێری مهری خەبەری ئەوەی لە هەواڵەكەدا ئاشكرا كردووە كە كورەكەی شەهید حسین مەنسوور، وێنەی قاسم سولێمانی بڵاو كردۆتەوە بەدڵخۆشیەوە دەلێت سەردانی ئێمەی كردووە، هاوكات قاسم سولێمانی بە كورەكەی گوتووە كە باوكی تۆ، پێشتر لەشەرەكاندا لەدەوروبەری مووسڵ هاوسەنگەرم بووە، ( ئەمە لەكاتێكدایە شەهید حسین مەنسوور لەهیچ بەرپرسیاریەتیەكی مەیدانی و عەسكەری لەسنوری مووسڵ نەبووە جگە لە محوەری جەلەوڵا و داقوق) ، هەورەها قاسم سولێمانی بە كورەكەی گوتووە كاتی هەواڵی شەهید بوونی باوكتم بستووە زۆر نیگەران و خەمبار بووم،
 
تەواوی هەواڵەكەی ئاژانسی مهری سەر بە سوپای پاسداران بەم شێوەیە بووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەو میدیایانەی سلێمانی لەسەر ئەو سەرچاوەیە هەواڵی تر و ناوەرۆكی تر بەناوی ئەو ئاژانسە بڵاو دەكەنەوە كە ناوەرۆكەكەی ئاژانسی مهری جگە لەوەی چەواشەی هەواڵەكەی سەردانی قاسم سولەیمانی كردووە، تەواو پێچەوانەیە و هیچ لێكچوونێك لەنێوان ئەو دوو هەواڵە نابینرێت.
 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەو هەواڵەدا دەردەكەوێت كە بەهیچ شێوەیەك قاسم سولەیمانی سەردانی هیچ شارێكی تری كوردستانی نەكردووە جگە لە سلێمانی،
 
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەمە جگە لەوەی ناوی هەولێر هێنراوە بۆ مەبەستی سیاسی كەچی لەهەواڵەكەی ئاژانسی مهری بەهیچ شێوەیەك ناوی هەولێر نەهاتووە و ئاراستە ئەو هەواڵە پێچەوانەی هەواڵی ئاژانسی مهریە،
 
 
ماوەیەكی زۆرە تەواوی میدیاكانی سلێمانی ناوی ئاژانس و میدیاكانی جیهان بەكار دێنن بۆ مەبەستی خۆیان و ئاراستە كردن و چەواشەكاری كردنی خەڵكی سلێمانی و كوردستان، لە راستی رووداوەكان و پێشتریش لەژێر ناوی ویكلیكس چەندین بەڵگەنامەی سەختە و چەواشەكاریان بڵاو كردەوە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی لەكوردستان ئەمە جگە لەوەی لەماوەی رابردوو ڤیدیۆیەكیان بڵاو كردەوە گوایە داعشێك دەلێت پارتی ئێمەی هێناوەتە كەركووك لەكاتێكدا ئەم ڤیدیۆیەش بە پەڵە لە تۆرەكاندا لابرا هەروەك چون لە تەواوی ماڵپەرەكانی سلێمانی هەواڵی كوژرانی ملازم موحسین لەناكاو لابران.
14805556_892019710933598_1981413282_n 423423424234243243423432 325435435345345
Back to top button