بەرهەم ساڵح سكالا لای عەرەبێك دەكات كە سەرۆك بارزانی دەیەوێت سەربەخۆیی رابگەیێنت
دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا بەرهەم ساڵح بەشداری ریفراندۆمی نەكرد, دواتر بەهۆی بەشداری نەكردنی كرا بە سەرۆك كۆماری عێراق, دوای دەست بەكاربوونی لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆكی حزبی دەعوە و ئیئتیلافی دەوڵەتی قانون كۆبویەوە, بانگەشەی ئەوەی كردووە كە سەرۆك بارزانی دەیەوێ سەربەخۆیی كوردستان ڕابگەیەنێت.
بە پێێ زانیاریەكانی خواكوڕك , پێش ٢ی ئۆكتۆبەر كە تێیدا پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق یەكلا كرایەوە، بەرهەم ساڵح كە ئەوكات كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، چووەتە لای نووری مالیكی و پێی گوتووە كە بە مەبەستی كۆكردنەوەی دەنگ نەچووەتە لای، بەڵكوو ”هاتووم لە موئامەرەیەكی بارزانی ئاگادارتان بكەمەوە“.
بەرهەم ساڵح بە مالیكی گوتووە، سەرۆك بارزانی دەیەوێ دكتۆر فواد حوسێن ببێت بە سەرۆك كۆماری عێراق، بەرنامەكەشی ئەوەیە كە ”دوای ئەوەی دەبێتە سەرۆك كۆمار، پاش ساڵێك لە نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێك پێشكەش بكات و دەست لەكار بكێشێتەوە و سەربەخۆیی كوردستان لەنێو نەتەوە یەكگرتووەكان ڕابگەیەنێت“.
بەرهەم ساڵح جەختی لەوە كردووەتەوە كە ”من لە دڵسۆزیم بۆ خاكی عێراق و یەكپارچەییەكەی ئەوەتان پێ دەڵێم، نەك بۆ ئەوەی دەنگم پێ بدەن تاوەكوو ببم بە سەرۆك كۆمار“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ساڵی ٢٠٠٨، بۆ یەكەمینجار سوپای عێراق لە ناوچەكانی سەعدییە، جەلەولا و قەرەتەپە لە دژی پێشمەرگە جووڵێندرا و دواتر لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا نووری مالیكی ئاشكرای كرد كە بەرهەم ساڵح داوای جووڵاندنی هێزی لە دژی ئەو ناوچانەی كوردستان لێ كردووە.