لە گوڵالە خێزانێك سەربڕدرا
لە گوڵالە لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی خێزانێك سەربڕدران, بەرپرسێكی یەكێتی لە گوڵاڵە رووداوەكە پشتڕاستدەكاتەوە.
خەلیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی گوڵاڵەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕایگەیاند “نزیكەی كاتژمێرێك پێش ئێستا 21/ 10/ 2018 لە گەڕەكی تەجنیدی شارەدێی گوڵاڵە، ئەندامانی خێزانێك لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە بە چەقۆ، سەربڕدران”.
گوتیشی “خێزانەكە بەنەتەوە توركمانن، پیاوێك و هاوسەرەكەی و كچێكیان سەربڕدراون، بەڵام تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە”.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، شارەدێی گوڵاڵە، دوای ئەوەی پێشتر لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە لە دەست داعش ڕزگار كرا، جارێكی دیكە داگیر كرایەوە و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، دەستیان بەسەر ئەو شارۆچكەیەدا گرت.