نێچيرڤان بارزانى: كوردستانييان، دهنگيان به بونياتنانى كوردستانێكى بههێز دا
نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سهرۆكى پارتیی ديموكراتى كوردستان بهبۆنهى راگهياندنى ئهنجامه فهرمييهكانى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “كوردستانييان، دهنگيان به بونياتنانى كوردستانێكى بههێز دا”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-10-2018، نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سهرۆكى پارتیی ديموکراتى كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و دەڵێت: “ئهنجامى ههڵبژاردنهكان دهريخست كه زۆرینەی خەڵکی کوردستان پشـتگیری لە حکومەتێکی بەھێز و سەقـامگیردەکەن بە سەركردایەتی و پێشڕەويی پارتیی دیموكراتی كوردستان. ئەنجامەکان وەک دەنگدانێك بۆ پێشکەوتنی سەقامگیر دەبینم. لە روانگەی پارتییەوە، ئەنجامەکان ئاماژەیەکن بۆ نیشتمانپەروەری، خۆڕاگری و ھیوای ئایندەیەكی گەش”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی داوایەک ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت: “داوا لە ھەموو لایەنە سیاسیيەکان دەکەم بە گیانێکی ئارام و بونیاتنەرانە بۆ پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى بەردەوام بن، کاتێك ئێمە گفتوگۆ لەسەر پێكھێنانی حکومەتی داھاتوو دەکەین”.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی
سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم بۆ پـشتگیريی بەردەوامیان و داخوازییان بۆ بەردەوامبوون لە بەرەوپێشچوونمان لە حکوومەتی داھاتوودا.
ھاووڵاتیانی سەربەرز و خۆشەویست،
سوپاستان دەکەم بۆ بەشداربوون لە پرۆسەیەکی دیموکراتيی ئـاشـتیانەدا لە رۆژی 30ـی ئەیلوول و بەکارھێنانی مافی خۆتان بۆ دەنگدان. ئەمە پێـنجەمين ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمى كوردستانه، ئێمە هەرێمێکی تازهين، ھێـشتا لە قۆناغی بنیاتـنـانی دیموکراسیداین، ئەم ھەڵبژاردنەش ھەنگاوێکی گەورە بوو بهرهو پێشەوە.
ئێستا دواى راگهياندنى فهرميى ئهنجامهكان، داوا لە ھەموو لایەنە سیاسیيەکان دەکەم بە گیانێکی ئــارام و بونیاتنەرانە بۆ پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى بەردەوام بن کاتێك ئێمە گفتوگۆ لەسەر پێكھێنانی حکوومەتی داھاتوو دەکەین. سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم كه وێڕاى پێنج ساڵی رابردووی لەڕادەبەر دژوار، مـتمانەیان بە حکوومەتەکەمـان دايهوه.
ئهنجامى ههڵبژاردنهكان دهريخست كه زۆرینەی خەڵکی کوردستان پشـتگیری لە حکوومەتێکی بەھێز و سەقـامگیردەکەن بە سەركردایەتی و پێشڕەويی پارتی دیموكراتی كوردستان. ئەنجامەکان وەک دەنگدانێك بۆ پێشکەوتنی سەقامگیردەبینم. لە روانگەی پارتییەوە، ئەنجامەکان ئاماژەیەکن بۆ نیشتمانپەروەری، خۆڕاگری و ھیوای ئایندەیەكی گەش.
ئێمە لە چەندین لاوە رووبەڕووی ململانێ بــووینەوە، خەباتمان کرد و تــووشی ھەڵەش بــووین، بەڵام ھەرێمی کوردستانمان بە یەکگرتوويی پاراست لە کاتێكدا خهڵكێك ھەوڵی دەدا پارچەپارچەی بکەن. ھاوبەشیی نێودەوڵەتیمان بەھێزکرد، بە سەختترین قەیرانی ئابووریدا تێپەڕین، ھێشتاش ھەر لە پێشکەوتنداین. کوردستانیيان رۆژی 30ـی ئەیلوول دەنگیان بە بەردەوامبوون لەسەر ئەم بەرەوپێشچوونە، دا.
ھەلومەرجی ژیانمان بەرەو باشـتر دەچێت لە کوردسـتان، بەڵام ھێشتاش بەو شێوەیە نیيه کە ئێمە خـوازیارین، یان شایستەی ئێوە بێت. ئەرکی ئێمە لە چوار ساڵی داھاتوودا باشترکردنی بارودۆخهكه دەبێت بە شێوەیەکی بەردهوام.
ئەنجامەکان خواستێکی بەھێز پیشان دەدەن بۆ پێكھێنانی حکوومەتی داھاتوو و بەردەوامبوون لەسەر کارەکانمان. گەلی كـوردستان بە ئـاشـكرا، بە دەنگی بەرز، بێ دڵەڕاوكێ، بەشی ھەرە مەزنی دەنگی دیموكـراسی و پشـتگیریی خۆی بە پـارتی دا، لەبەر ئەوەی دیسان بۆیان دووپات كـرایەوە كە ئەو حیـزبە لە رۆژانی سەختیدا و لەژێر گوشاری ناوەكی و دەرهكیدا، ھەمیشە لایەنی گەلە، نیشتمانپارێزە، ھەڵپەرست نییە، بەرژەوەنديی باڵای كوردستان ئەسێرەی رابەری خەباتی بووە و دەبێت.
ئێوە دەنـگتان داوە بۆ خـزمەتـگوزاری و ژێرخـانی بـاشـتر، بۆ ئـابـووریيەکی بەھێز و فـرەسەرچاوە کە پیشەسـازی و کشتوکاڵ و گەشـتیاری و نەوت لەخۆ بـگرێت، دەنگیشیان داوە بەو ئارامیيەی کە چەنـدین سـاڵە دابینمان کردووە. ئێوە دەنگتان داوە بۆ رێزگرتن لە ھەموو نەتەوە و ئایینەکان، بۆ پاراستنى پێكهوهژيانى نهتهوهيى و ئايينى، بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان، بایەخدان به بێھێز و لاوازەکان.
ئێوە دەنگتان داوە بە ئەرێنی بۆ رەتکردەنەوەی كهلـلهڕهقى، تێڕوانینی نەرێنی و تـــووڕەیی. ئێوە بەرەوپێشچوونتان ھەڵبژارد، نەك پشێووی. ئێوه دهنگتان دا به بنياتنانى كوردستانێكى بههێز. ئەمانە ھەمووی دید و روانگەی پـــارتین. ئەنجامهكانى ھەڵبژاردن بەڵگەی نكۆڵی ھەڵنەگرن كە پارتی و زۆربەی گەلی كوردستان ھاودیدن، ھاوخەباتن، ھاوڕێی ئاوەدانی و پاراستنی كوردستانن.
خەڵکی ئازيزى کوردسـتان،
پێكهاته نهتهوهيى و ئايينييهكانى كوردستان، له كورد، توركمان، ئاشوورى، كلدان، سريان، ئهرمهن، عهرهب، كاكهيى، فهيلى، شهبهك، موسڵمان، ئێزدى، مهسيحى و سابيئه، سوپاستان دەکەم بۆ هەڵبژاردنی دیدگایەکی ئهرێنى و نیشتمانپەروەرانە و پێدانی چانسێكى نوێ به ئێمه. بۆ ئەوەی كارەكانمان باشتر بن، پێویستمان بە حکوومەتێکی سەقامگیر ھەیە بۆ چوار ساڵی داھاتوو.
ئيتر بهرهو بنياتنانى كوردستانێكى بههێز.
ههر سهركهوتوو بن.
نێچيرڤان بارزانى
جێگرى سهرۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان
21/10/2018