بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكینەوە
دوای ئەوەی شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی راگەیاند, كەمێك لەمەو بەر بزووتنەوەی گۆران لە راگەیەندراوێكدا، ئەنجامی كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی رەتكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: “دوای سێ هەفتە لەچاوەڕوانی، دوێنێ درەنگانێكی شەو، پارتی و یەكێتی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستانیان راگەیاند”.
هەروەها هاتووە: “دواخستنی راگەیاندنی ئەو ئەنجامە بۆ ئەم ماوە زۆرە، تەنیا بەمەبەستی دەسكاری ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بوو، جگە لەو تەزویرو ساختەكاریەی ئەنجامدرا لەرۆژی دەنگدان دا، لەڕێگای دروستكردنی سەدان هەزار رەگەزنامەی عێراقی ساختە، بەهاوكاری و ڕاستەوخۆی فەرمانگەكانی رەگەزنامە لە هەرێم، كەسەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقن”.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا، بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، “سەر لەبەری ئەو ئەنجامە رەت دەكاتەوە و هەموو رێوشوێنێكی ئوسوڵی دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستە”.