یەكێتی داوای ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ پارتی دەكات
دوای خیانەتی گرووپێكی یە كێتی لە ساڵی رابردوو لادانی ئەو حزبە لە تەوافوقی سیاسی لەگەڵ پارتی و مامەلەكردنێكی تاك لایەنانە پەیوەندەیكانی نێوان پارتی و یەكێتی گرژی تێكەوت, لە ئێستادا یەكێتی داوای ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ پارتی دەكات.
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە، “لەسەر هەندێ پرس ناكۆكیمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەبووە، بەڵام مانای ئەوە نییە كە ناتوانین بەیەكەوە كار بكەین”.
هەروەها گوتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوا دەكات، بەرپرسانی باڵای پارتی و حزبەكەی هەوڵ بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوانیان بدەن.