مارسیلۆ بڕیاری كۆتایی خۆی له‌ ریال مه‌درید دا.

لە ژمارەی ئەمڕۆدا رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بە گەورەی لە بەرگی سەرەکیدا بڵاوی کردۆتەوە، ئەو یاریزانە بەرازیلیە یۆڤانتۆسی دەوێت و جارێکی تر حەز دەکات لە تەنیشت رۆناڵدۆوە یاری بکاتەوە.”

رۆژنامەکە نوسیویەتی:” مارسێلۆ نیازی چوونی بە یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاندووەو دەیەوێت جارێکی تر و لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات و لە تەنیشتنی رۆناڵدۆوە یاری بکاتەوە.

هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەیە گرێبەستکردن لەگەڵ مارسێلۆ لە لایەن یۆڤانتۆسەوە کاتێک دەبێت، ئەلێکس ساندرۆی یاریزانی هێڵی چەپی یانە ئیتاڵیەکە لەم یانەیە بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەکی خولی ئینگلتەراوە بکات.

پێشتریش چەند جارێک رۆژنامەکانی ئیتاڵیا هەواڵی چوونی مارسێلۆیان بۆ یانەی یۆڤانتۆس بڵاوکردۆتەوە، بەڵام ئەم یاریزانە بەرازیلیە بە کەناڵی رەسمی یانەی ریاڵ مەدریدی راگەیاندبوو ، دەیەوێت لە یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی بەژیانی یاریکردنی بهێنێت ئەو هەواڵانەی بە ناڕاست ناوبرد.

Back to top button