چه‌ند رێگایه‌كی زۆر ساده‌ و ئاسان بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش.

قەڵەوی یەكێك لەنەخۆشییەكانی سەردەم و زۆری هۆكارەكانی و گرفتەكانی حكومەتەكان ناچار كردووە پلانی تایبەتیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەبێت، چونكە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی قەڵەویەوە گیان لەدەست دەدەن زۆرترن لەوانەی كە لەئەنجامی بەدخۆراكی و برسیەتیەوە گیان لەدەستدەدەن.”

زۆرخواردن و خواردنی خێراو دانیشتن و بێ‌ زانیاری لەبارەی جۆرەكانی خواردن لەو هۆكارانەن كە قەڵەوی دروست كردووە، دیارە بۆ خۆ ڕزگاركردنیش چەند ڕێگەیەك دەستنیشان كراون.

پێگەی (دۆیچە فیڵە) ی ئەڵمانی راپۆرتێكی بۆ ئەو مەبەستە بڵاوكردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەكردووە، پێنج ئامۆژگاری پێویستە لەسەر مرۆڤ بیزانێت بۆ ئەوەی بێ‌ ئەوەی هەست بەبرسیەتی بكات.

1. ژەمەكان لەسەرخۆ بخۆو بەتەواوی بیجوە :
خێرا خواردنی ژەمەكان دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام بیت لەخواردن، بۆ ئەو مەبەستەش دوای (20) خولەك هەست بەبرسیەتی دەكات، بەڵام ئەگەر خواردن بەلەسەرخۆیی و باش جوین بخۆیت، ئەوا هەستكردن بەبرسیەتی كەمتر دەبێتەوە بەبێ‌ ئەوەی هەست بەبرسیەتی بكەیت.

2. ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندە بەمادە كاربۆهیدراتە تەندروستەكان :
زۆربەی ئامۆژگارییەكان بەلای ئەوەیە كە دەبێت ئەو خواردنانە بخورێت كە مادەی پڕ لەكاربۆهیدرات نەخورێت، بەڵام ئەو خواردنانەی كە كاربۆهیدراتە باشەكانی تێدایە ئاساییە بخورێن.
ئەو خواردنانەی كە بە مادەی كاربۆهیدراتەكان دەوڵەمەندە بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر گرنگن، بۆ نموونە ئەگەر بێت و نانی گەنم بخورێت ئەوە ماوەیەكی زیاتر لەگەدە دەمێنێتەوەو ئەوكاتیش زووتر هەست بەبرسیەتی دەكەیت، ئەمە جگە لەوەی خواردنە پڕ لەكاربۆهیدراتەكان دەبنە مایەی ڕێگری لەكرانەوەی ئارەزووی خواردن دەگرێت.

3. زۆر خواردنەوەی ئاو :
زۆرجار بۆ ڕێگری كردن لەبرسیەتی پەنادەبرێتە بەر زۆر ئاو خواردنەوە، یان چای خواردنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لەبرسیەتی و پڕكردنەوەی گەدە، كەواتە لێرەوە دەردەكەوێت كە خواردنەوەی شلەمەنییەكان ڕێگە خۆشكەرە بۆ ڕێگری بوون لەبرسی بوون.

4. دووركەوتنەوە لەخواردنی پڕ لەكاربۆهیدراتی زیان بەخش :
خۆراكەكان هەندێكیان پڕن لەمادەی پڕ لەكاربۆهیدرات و جوڵاندنی ئارەزووی زۆر خواردن، وەكو بەرهەمەكانی ئاردی سپی و پەتاتەو برنج، ئەوانەش بەبەردەوامی دەبنە مایەی بەرز كردنەوەی ڕێژەی شەكرە لەناو خوێندا، دواتریش بەردەوام هەست بەبرسیەتی دەكەین.

5. هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست :
نابێت بەهیچ جۆرێك خواردنی تەندروست پەراوێزبخەین، چونكە ئەگەر بەشێوەیەكی هەڕەمەكی خواردنمان خوارد، ئەوا دەكەوینە هەڵەوە، چونكە خواردنێك دەخۆین كە ئارەزووی برسیەتیمان زیاتر دەكات و بەو شێوەیەش كۆنترۆڵكردنی دابەزاندنی كێشی لەش سەركەوتوو نابێت.

Back to top button