یه‌كێك له‌م پێنج راهێنه‌ره‌ ده‌بنه‌ راهێنه‌ری ریال مه‌درید.

بەرنامەیەكی ئیسپانی ناوی (5) راهێنەر ئاشكرا دەكات كە لەوانەیە یەكێكیان ببێتە شوێنگرەوەی گۆلین لۆپیتیگی راهێنەری ئێستا”.

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی دەڵێت : ” هەریەكە لە خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری مان یونایتد و سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری تیپی لاوانی ریال مەدرید پاڵێوراوی بەهێزن بۆ وەرگرتنی ئەركی مەشقدانەوەی مێرنگی”.

بەرنامەكە ئەوەش دەڵێت : ” هەریەكە لە (مارتینێزی) راهێنەری بەلجیكا و ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری پێشووی چێڵسی و گوتی یاریدەدەری ئێستای راهێنەری یانەی گالاتەسەرای توركی پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی لۆپیتیگی”.

Back to top button