گۆڕان : یه‌كێتی به‌ پلان و به‌رنامه‌یه‌كی بێشه‌رمانه‌ ساخته‌كاری ئه‌نجام داوه‌

فەرمان مەجید، فەرمان مەجید، سکرتێری مەکۆی چەمەچەماڵی گۆڕان ڕاگەیاند: “ڕاستە دەنگی گۆڕان دابەزیوە و کورسییەکانمان کەمی کردووە، بەڵام ئەوە شتێکی حاشاھەڵنەگرە کە دەنگی یەکێتی و پارتی و ھەموو ھێز و لایەنەکانی دیکە کەمی کردووە، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بێزاریی خەڵک و چەقبەستوویی دۆخەکە، چونکە خەڵکی متمانەی بە پرۆسەی دەنگدان نەماوە کە ئەوەش ھەڵەیەکی گەورەیە، چونکە شاڕێگای گۆڕانکاری لە ڕێگەی پرۆسەی دەنگدانەوە دەبێت، نەوەکوو بایکۆتکردنی پرۆسەکە“.

سکرتێری مەکۆی چەمەچەماڵی گۆڕان ده‌ڵێت: ”بەڵگەمان لایە لە سنووری مەکۆی چەمچەماڵی گۆڕان، چۆن بە پلان و بەرنامەیەکی بێشەرمانە، ساختەکاری کراوە و زۆرترین پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی بە شێوەی ساختەکاری بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان درووستکراون، بەتایبەتی خەڵکی کەرکووک و ئەو ناوچانەی کە کەوتوونەتە دەستی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، ھەروەھا ڕۆژی دەنگدان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ یەکێتی بە قافڵەی پاس خەڵکی ھێناوە بۆ شارۆچکەی چەمچەماڵ، تاوەکوو دەنگی ساختە بدەن“.

فه‌رمان مه‌جید گووتی:” ئەگەر ئەو ساختەکارییە نەبووایە، ڕێژەی کورسییەکانی گۆڕان بەو شێوەیە کەمی نەدەکرد. گوتیشی: ”ئەگەر یەکێتی ئەو ساختەکارییەی نەکردایە، ١٠ کورسی نەدەھێنا و دەنگەکانی یەکێتی لە دەنگەکان گۆڕان زیاتر نەدەبوو، بەڵام یەکێتی بە لێشاو ساختەکاری کردووە”.

له‌باره‌ی شكستی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، فەرمان مەجید، فەرمان مەجید، سکرتێری مەکۆی چەمەچەماڵی گۆڕان ده‌شلێت:” گۆڕان بەخۆیدا دەچێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ چوار ساڵی ڕابردوو دەکات، هەروەها کۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجام دەدات و دواتر ھەڵبژاردنی ناوخۆیی لە تەواوی ئۆرگانەکان تاوەکوو پۆستی ڕێکخەری گشتی ئەنجام دەدەات. ڕایگەیاند: “ڕاستە دەنگی گۆڕان دابەزیوە و کورسییەکانمان کەمی کردووە، بەڵام ئەوە شتێکی حاشاھەڵنەگرە کە دەنگی یەکێتی و پارتی و ھەموو ھێز و لایەنەکانی دیکە کەمی کردووە، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بێزاریی خەڵک و چەقبەستوویی دۆخەکە، چونکە خەڵکی متمانەی بە پرۆسەی دەنگدان نەماوە کە ئەوەش ھەڵەیەکی گەورەیە، چونکە شاڕێگای گۆڕانکاری لە ڕێگەی پرۆسەی دەنگدانەوە دەبێت، نەوەکوو بایکۆتکردنی پرۆسەکە“.

بزوتنه‌وه‌ی گۆران ترسیان له‌ ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كه‌ جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆی په‌نای بۆ به‌رێته‌وه‌ ،هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق به‌ هۆی ته‌زویری ئابڕووبه‌رانه‌ی یه‌كێتی زۆرترین تانەی لێدرا ،سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییە له‌ شاری سلێمانی كه‌ یه‌كێتی ئه‌نجامی دا.

Back to top button