پارێزگای به‌سره پێویستی به ئاوی پاك و نه‌وته
شارى به‌سره ناوه‌ندى پارێزگاى به‌سره كه دووه‌م گه‌وره شارى عێراقه ئه‌گه‌ر جاران موسڵ به دووه‌م گه‌وره شارى عێراق ده‌هاته ژماردن ئێستا دواى كاول و وێرانبوونى به‌شێكى زۆرى ئه‌و شاره له شه‌ڕى داعشدا له ئێستادا به‌سره به دووه‌م گه‌وره شارى عێراق دێته هه‌ژماردن له دواى به‌غدادى پایته‌خت .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ۲۲ی۱۰ی۲۰۱۸، به‌سمه سه‌له‌می، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره ڕایگه‌یاند: “رێژه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وت له به‌سره‌وه ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه، ته‌نها ده‌رچه‌ی ئاوی عێراقیش له پارێزگای به‌سره‌یه، ئه‌وانه‌شی به‌ده‌ست سوێراو و ئاوی پیسه‌وه ده‌ناڵێنن، دانیشتوانی به‌سره‌ن، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی نه‌وت و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانیش به‌ده‌ست كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌سره‌وه بن”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره گوتیشی : “وه‌زاره‌ته‌كان تاپۆ نابێت له‌سه‌ر به‌سره، به‌ڵكو به‌هۆی شاره‌زایی، شاره‌زایانی به‌سره له هه‌موو بواره‌كانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ش له دۆخێكی زۆر خراپدایه، بۆیه داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بداته كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگای به‌سره”.
لەماوەی ۲۰ ساڵی رابردوودا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە وەکو پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دابینبکەن، لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەر کابینەیەکی نوێی حکومەتیش چەندین بەڵێن دراون و بودجەی زەبەڵاحیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەرخانکراوە.