وێنه‌ی نوێی جه‌مال خاشوقچی له‌كاتی چوونه ژوره‌وه‌ی بۆ ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه بڵاو ده‌بێته‌وه
تۆڕی میدیایی “TRT”ـی توركیی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نوێی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كه‌ی سعوودیه بڵاوده‌كاته‌وه ، له دیمه‌نه‌كانیاندا نیشان ده‌درێت كه له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ پشكنینی بۆ ده‌كرێت.
له وێنه‌كاندا كاتی سه‌ردانی جه‌مال خاشوقچی له‌سه‌ر تۆماری به‌رواری وێنه‌كان دیاره ، كه كاتژمێر نزیكه‌ی ۱:۱۵ خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی ۲ی۱۰ی۲۰۱۸ تۆماركراون، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له ۲ی ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشوقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعوودی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری پێشووی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بدات، سه‌ردانی باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كردبوو، به‌ڵام نه‌هاته ده‌ره‌وه. هه‌رچه‌نده ئاراسته‌ی تۆمه‌تی دیارنه‌مانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه بوو، به‌ڵام حكوومه‌تی ریاز هه‌میشه ره‌تی ده‌كرده‌وه، تا دواجار له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و دۆسییه، شانشینی سعوودیه ناچار بوو دان به‌وه‌دا بنێت كه خاشوقچی له‌ناو كونسۆڵخانه‌كه‌یان له ئیسته‌نبوڵ كوژراوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا و، تائێستاش چه‌ندین وڵاتی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، پاساو و چیرۆكه‌كانی سعوودیه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن لایه‌نه شاره‌وه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێ یه‌كلایی بكرێته‌وه.