عێراق هێز ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كات
له رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه حكومه‌تى عێراق په‌یتا په‌یتا هێزەکانی ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك ده‌كات. به‌رپرسانى ئه‌و ناوچانه‌ش هۆكارى ناردنى ئه‌و هێزانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌گێڕنه‌وه.
نازم كه‌هیه سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى توركمانى سه‌ربه‌خۆیه له چاوپێكه‌وتنیكی ڕۆژنامه‌وانیدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ، رایگه‌یاند، ” داعش جم و جۆڵێكى زۆرى له حه‌ویجه‌و پارێزگاكانى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین هه‌یه، هێزه عێراقیه‌كان ده‌یشارنه‌وه، شه‌وانە هێزه عێراقیه‌كان ته‌نها خۆیان ده‌پارێزن، ئه‌گینا ناوچه‌كانیان پێ ناپارێزرێت به‌تایبه‌ت سنورى حه‌ویجه”.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د خورشید ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك، گووتی: “به‌شێكى زۆر له‌و ماڵانه‌ى حه‌ویجه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه جارێكى تر ناوچه‌كانیان به‌ره‌و كه‌ركوك جێده‌هێڵن.”
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك گوتیشى”داعشێكى زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه، ناوچه‌كه‌ش فراوانه و هێزه عێراقیه‌كان بۆیان ناپارێزرێت.”
له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا، ژماره‌یه‌ك گوندنیشین له‌پارێزگاكانى دیاله و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین كوژراون؛ زۆربه‌ى كوژراوه‌كان موختارى گونده‌كانن. ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین هێرشى جیاجیاى داعش له‌كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر هاولاتیانی دانیشتووی شار‌و گوندنیشنهكانی ئیداره‌ی كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وامه و هێزه عێراقیه‌كان ناتوانن ڕوبه‌ڕویان ببنه‌وه‌و بیان پارێزن .