بزوتنهوهی گۆڕان بۆ بهشداری له كابینهی داهاتووی حكومهت مهرجی ههیه
شەوی ۲۰ ئەم مانگە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند. ئەوەش چەند كاژێرێك دوای ئەو راگەیێندراوەی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان هات كە قسەی كۆتایی خۆی لەبارەی بەشداریكردن لە حكومەت، بەستبووەوە بە راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دەنگدان.
بەپێی ئەنجامی كۆتایی راگەیێندراوی هەڵبژاردنی ۳۰ ئەیلوولی پەرلەمانی كوردستان، پارتی ٤۵ كورسی، یەكێتی ۲۱ كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان ۱۲ كورسی، نەوەی نوێ ۸ كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی ۷ كورسی و بەرەو ئیسڵاح ۵ كورسییان بەدەستهێناوە.
دانا عەبدولكەریم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی حكومەت لە ژووری پەرلەمان و حكومەتی بزووتنەوەی گۆڕان، باس له مهرجهكانی گۆران بۆ بهشداریكردن له لە كابینەی داهاتووی حكومەت دا دهكات و ڕایگهیاند:” “ئێمە بەرنامەیەكی سیاسییمان هەیە لە هەڵبژاردن خستوومانەتە پێشچاوی خەڵك، پارتی تاوەكو چەند ئامادەیە لە حكومەتی داهاتوو ئەو بەرنامەیەی بزووتنەوەی گۆڕان جێبەجێ بكات و كارئاسانی بۆ تیمی گۆڕان لەناو حكومەت بكات كاری لەسەر بكەن؟ دەبێ لەو بارەیەوە گەرەنتیمان پێ بدرێ”.
دانا عەبدولكەریم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆران دهڵێت:” پارتی نابێ تەنیا چاویان لەوە بێت بەشدارییەكی رووت لە حكومەتدا بكەین و بەرنامەی خۆمان نەبەینە نێو ئەو حكومەتەوە”.
لای خۆیهوه نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، گووتی:” هەرچەندە نوێنەری ئەوان لە كۆمسیۆن واژۆی لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن نەكردووە، بەڵام دەبێت جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەیەكی دیكە بكات و قسەی روون و راشكاوانە بكات لەبارەی دۆخەكەوە، “چونكە ناكرێ هەموو جارێك بەو ئاسانییە ساختەكاری تێپەڕێندرێ، ئێمە هەڵسەنگاندنی ورد بۆ پرسی هاوبەشی لە حكومەتی نوێ دەكەین و دەبێ لەنێو بەرنامەی حكومەتی نوێدا بەرنامەی خۆمان ببینینەوە”.
چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە جموجوڵێكی سیاسی بكرێ بە ئامانجی پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت، پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی شاندێكی دانوستاندنە و بەپێی ریزبەندی، لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دەست بە گفتوگۆكانی دەكات.