دۆخى خانه‌قین تێكچووه‌و مه‌ترسى تیرۆر‌و رفاندن و ته‌عریب زیاد ده‌كات

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: “دۆخی ناوچەکە تا دێت بەرەو خراپی دەچێت و باش نابێت، چونکە لە چەند شەوی ڕابردوودا چەند کەسێک بە شێوازی جۆراوجۆر کوژراون، حەشدی شەعبی خۆیان ئەو کارانە دەکەن و خەڵکی دیکەشیان لەگەڵدایە، بەڵام بە ناوی داعشەوە دەیکەن”.
بەرپرسی لقی ١٥ی خانەقینی پارتی ده‌ڵێت: “ئەو کەسانەی لەو ناوچانە دەکوژرێن، یان ئەوەتا دۆستی کوردن، یان داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانیان دەکەن و بەشێکی زۆری گوندەکان چۆڵ کراون و ئاژاوەکان قووڵ بوونەتەوە و شەڕ گەیشتووەتە ناو شاری خانەقین، ئەگەر کەسێکیش بیەوێت تۆڵە بکاتەوە، لەژێر ھەر ناوێک بێت، دەیکات“.
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی خانەقینی پارتی ده‌شلێت:” تاکە چارەسەر، گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە، واتە وەک پێش ١٦ـی ئۆکتۆبەر، ئەگەر پێشتر خەڵک بە جۆرێک تەماشای پێشمەرگەی کردبێت، ئەوا ”ئێستا بە کۆڵ پێشمەرگە دەگێڕن و نانی خۆیانی پێ دەدەن، چونکە ھەموویان عەزابی زۆریان بەدەست حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکانەوە چەشتووە، ئەوان زیاتر لە کوردەکان چاوەڕێی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە دەکەن”.
له دواى روداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی، دۆخى خانه‌قین تێكچووه‌و له ئێستاشدا مه‌ترسیه‌كانى تیرۆر‌و رفاندن و ته‌عریب، له‌سه‌ر گوندنشینانى سنورى خانه‌قین زیادیكردوه‌و هه‌ر شه‌وێك په‌لامارى گوندێك ده‌درێت ، به‌ر له ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌ستیان به خۆپیشاندان و مانگرتن بایكۆتی كار‌و دوكان و بازاره‌كانیان داخست بوو، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كرد.
قه‌زای خانه‌قین ۱۵۵ كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه‌یه ، یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به “ئازادى عێراق” زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی۱٦ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷، دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی.