هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌یر له‌وڵاتی ئۆگهنداى ئه‌فریقا
ماڵپەڕی oxfordmail بڵاویكردووه‌ته‌وه : کچێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بەهۆی زۆرلێکردنی خانەوادەکەیەوە بۆ هاوسەرگیریکردن، ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی بۆ خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی دەکات.
دایك و باوكێكى ئۆگهندى كچه ته‌مه‌ن 32 ساڵانه‌كه‌یان به ناوى لولو جامیماى کە خوێندکاری زانکۆی ئۆکسفۆردە ناچار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرى بكات ،چونكه له وڵاتی ئۆگهنداى ئه‌فریقا ئەگەر کچێک تەمەنی بگاتە ٣٠ ساڵ و هاوسەرگیری نه‌كردبێت دەبێتەهۆی جێگەی قەلەقی و نائومێدبوونی خێزانه‌كه‌ى لە داهاتووی کچەکەیان.
به‌و هۆیه‌شه‌وه لولو بڕیار ده‌دات هاوسه‌رگیرى بكات و کارتی هاوسەرگیری بۆ هاوڕێ و خزمەکانی دەنێرێت و لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا لە چێشتخانەیەک لە شاری کامبلا ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئەنجام دەدات و تێیدا کراسی بوکێنی لەبەردەکات، ئەوەی جێگەی سەرنج دەبێت زاوا لە ئاهەنگەکەدا نییە، لولو لەناو ئامادەبوواندا دەڵێت “بڕیارمدا هاوسەرگیری لەگەڵ خۆم بکەم”، وە بە دڵنیاییشەوە هیچ زاوایەک لەئارادا نییە.
لولو خوێندکاری زانکۆی ئۆکسفۆردە و دەیەوێت گرنگی بە خوێندنەکەی بدات و ببێت بە مامۆستای زانکۆ له‌به‌ر به‌ده‌ست هێنانى خه‌ونه‌كانى به‌م شێوه‌یه هاوسه‌رگیرى ده‌كات و، ڕۆژنامە ناوخۆیی و بیانییەکانیش ئه‌م هاوسه‌رگیرییه بە نامۆترین هاوسەرگیری لە جیهاندا ناوده‌به‌ن.