له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی پێشمه‌رگه بۆ تێكشاندنی داعش گه‌یشته كوبانێ
رۆژی ٢٢ی ١٠ی ٢٠١٤ بە راسپاردەی سه‌رۆك بارزانی و بڕیاری پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدا کە خەریک بوو شاری کۆبانێ بە تەواوی بکەوێتە دەستی تیرۆریستانی داعش، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە چەک و تفاق و پێداویستیی پزیشکییەوە بەرەو کۆبانێ بەرێ کەوتن و دوای گەیشتنیان ھاوسەنگی ھێز لە کۆبانێ گۆڕاو و دواتریش توانرا تیرۆریستانی داعش لە شارەکە وەدەربنێن و شارەکە رزگار کرا.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌فه‌رمی داوای له په‌رله‌مانی كوردستان كرد ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و به‌په‌له دانیشتنی له‌سه‌ر بكرێ.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌وكاته‌دا مسته‌فای سه‌ید قادر ئاماده ده‌بێت و تاوتوێی پرسی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت بۆ كوبانێ.
ئاشكرایه رۆیشتنی هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری جوگرافی وڵاته‌كه‌ی،له رووی نیوده‌وله‌تی گرنگی خۆی هه‌یه، به هه‌مان شێوه رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوبانی كه به‌شێكه له وڵاتی سووریا گرنگی خۆی هه‌یه.به‌ڵام ئه‌گه‌ر سرنج بده‌ینه ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی كوردستان ئه‌م گرنگیه دوو چه‌ندان ده‌كات به‌تایبه‌تی كاتێك بۆ شه‌ری دژه تیرور بێت.