بەر پرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان پێشبینیمان دەكرد پارتی 50+1 كورسیەكان ببات

 

دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان راگەیاند پارتی دیموكراتی كوردستان توانی زۆرترین كورسی بەدەست بهێنێ, دواتر بزووتنەوەی گۆڕان كە نیوەی كورسیەكانی پەرلەمانی لە دەستدا بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوتر رایگەیاند كە سەرلەبەری ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە, ئەمە لە كاتێكدا پێشوتر بەرپرسێكی باڵای گۆڕان ئاشكرای كرد كە بزووتنەوەكەی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ترسیان لەوە هەیە، پارتی دیموكراتی كوردستان ٥٠ + ١ی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان بە ئاسانی مسۆگەر بكات.

ڕەئوف عوسمان، سەرۆكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەر لە سازدانی هەڵبژاردن بە ماڵپەڕی (دەنگی ئەمریكا)ی ڕاگەیاند، گۆڕان و یەكێتی لەوە دەترسن پارتی لە هەڵبژاردندا زۆرینەی دەنگەكان بهێنێت و بە ئاسانی ٥٠ +١ی كورسییەكانی پەرلەمان پێكبهێنێت. ئەو ترسەشیان لە خۆوە نەبوو و بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە شەوی ڕابردوو كۆمسیۆن ڕای گەیاندووە، پارتی بە تەنیا ٤٥ كورسیی پەرلەمانی بەدەست هێناوە كە بەقەد سەرجەم كورسییەكانی (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ و بەرەو ئیسڵاح) دەبێت.

Back to top button