پێشمەرگە لە باشیك كارەكانی تەواو نەبووە بزانە چی تر دەكات

خواكوڕك
 
لە لێدوانێكی دا بۆ مالپەری باس ئەمرۆ چوارشەممە، 26ی 10ی 2016 حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیك هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاندووە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری باشیک، بە تەواوەتی جێگیر نەبووە و بەرپرسی ئەو میحوەرە دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت.
 
هەورەها ئەوئەفەندی دەلێت، لە میحوەری باشیک چەند گوندێک هەیە کە پاکسازی لێ نەکراوە، دەمانەوێت لە گوندە بچووکەکانەوە دەست پێ بکەین، ئێستا شەڕ لە دوو گوندی بچووک هەیە و پێشڕەوی دەکرێت بۆ دوو گوندی دیکە، دواتر سنووری ناو شارەدێی باشیک دەمێنێت کە چاوەڕوان دەکرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرئەنجامی هێرشی گوندەکانمان دەست بکەوێت، دواتر بڕیار لەسەر ئازادکردنەوەی باشیک دەدرێت”.
 
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەناو باشیک، نزیکەی 15 خۆکوژ و چەندین ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەری بۆمبڕێژکراو هەن، بۆیە: “ئاگاداری سەرجەم فەرماندەکانم کردووەتەوە کە بە وریاییەوە پێشڕەوی بکەن”. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئازادکردنەوەی باشیک لە “ئان و سات” دایە.
Back to top button