ئاژانسی فرانس پرێس بارزانی بەهێزترین پێگەی هەیە لە عێراق و هەرێمی كوردستان
دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق, دواهەمین هەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستان, پارتی دیموكرای كوردستان توانی ببێتە حزبی یەكەم لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كووردستان, سەركەوتنی گەورەی پارتی بووەتە مژاری گەرم میدیاكانی جیهان لە دواهەمین هەواڵی ئاژانسی (فرانس پرێس) باس لە پێگەی سەرۆك مەسعوود بارزانی و گەڕانەوەی بەهێزی بۆ نێو كایەی سیاسی دەكات.
ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی لە ڕاپۆرتێكیدا ئەمڕۆ دووشەممە نووسیویەتی “ئەگەرچی پۆستی تەشریفاتی سەركۆماری عێراق لە ڕێگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بۆ بەرهەم ساڵح بوو، بەڵام ئەوەی سەنگی زیاتری لە گفتوگۆكانی بەغدا هەیە، پارتی دیموكراتی كوردستانە بەسەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی”.
دوای ناساندنی پارتی وەك گەورەترین هێزی سیاسی كوردی لە كوردستان و عێراق، ڕاپۆرتەكە جەخت دەكاتەوە كە پارتی دەتوانێت لەگەڵ پەرلەمانتارەكانی لیستە كۆتاكان و بەبێ یەكێتی، كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كورستان دابمەزرێنێت.
د. عادل باخەوان توێژەرێكی كوردە لە پاریس، لە وەڵامی پرسیاری ئاژانسە فەرەنسیەكەدا گوتوویەتی “لە بەغدا ناكرێت هیچ هەنگاوێك بەبێ مەسعوود بارزانی بنرێت، لە كاتێكدا سەنگی سەرەكی سیاسەتی كوردی لای بارزانییە”.
د. باخەوان پێی وایە پارتی دیموكراتی كوردستان لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا داوای پۆستەكانی جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوە دەكات.