ئەمریكا و توكیا مانۆرێكی سەربازی هاوبەش لە مەنبج ئەنجامدەدەن
دوای توركیا قەشە جۆنسنی ئازاد كرد كە پێشوتر بە هۆی دەستبەرسەركردنی قەشەكە پەیوەندی نێوان ئەمریكا و توركیا گرژی تێكەوت, لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت لە دواهەمین هەماهەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە وابڕیارە, لە چەند رۆژی داهاتوو هێزەكانی ئەمەریكا و توركیا مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لە باكووری سووریا دەستپێدەكەن.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاڕ تی رووسی، جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی سەربازیی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە: “راهێنانكردن بە سەربازەكان چەند رۆژێكی دیكە دەخایەنێت و دوای ئەوە دەستدەكەین بە مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لەگەڵ توركیا”.
مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، واشنتن و ئەنقەرە لەسەر نەخشە رێگای مەنبج كە ئامانج لێی دوورخستنەوەی هێزەكانی هەسەدە بووە لە شاری مەنبج رێككەوتن لەكاتێكدا ئەو شارە لەلایەن هێزەكانی هەسەدە لە ساڵی 2016 لەدەست داعش ئازادكرا.