سبەی كابینەی نوێی عێراق ڕادەگەیەنرێت
دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق, سی ڤی كاندیدانی كابینە نوێیەكەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردو بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، بڕیارە سبەینێ حكومەتی نوێ رابگەیەنرێت.
ماڵپەڕی غەد پرێس رایگەیاندووە كە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەت سی ڤی كاندیدانی كابینە نوێیەكەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئەزموون و كارەكانیان ، بەر لەوەی پڕۆسەی دەنگدان لەسەر كابینەی نوێیەكە بدرێت.
وا بڕیاریشە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوەو عەبدولمەهدی و كاندیدەكانی بۆ كابینەی نوێیەكەی بەشداری بكەن و دواتر دەنگ لەسەر حكومەتی داهاتوو بدرێت.
پێشتریش چەند سەرچاوەی هەواڵ بڵاویان كردبۆوە كە كابینەی حكومەت رۆژی چوارشەممە رادەگەیەندرێت