پەكەكە تیرۆرستە
خواكوڕك
بریت مەكگۆرك نوێنەری بارك ئۆباما لە سووریا و عێراق لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەمڕۆ سێشەمم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند هێزەكانی پەكەكە تیرۆرستن .
بریت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە شەڕی داعش لەشاری بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا، تێدا رایگەیاند، هێزەكانی عێراق بەرەو پێشچوونی باشیان بەخۆەوە بینیوە لەماوەی 16كاتژمێری رابردوودا سوپای عیراق توانیویەتی قەزای روتبە لەدەستی داعش لەخۆرئاوای ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ بكاتەوە.
نوێنەرەكەی ئۆباما لەسەر پرسی بۆردمانەكان دەڵێت ” لە كاتی هێرشەكەی داعش بۆ سەر شاری كەركووك و قەزای روتبە هاوپەیمانان هەوڵیانداوە هاوكاری پێشكەش بكەن لەهەریەكە لە كەركووك و روتبەش هاوپەیمانان هێرشی ئەنجامداوە فڕۆكە جەنگیەكان بەردەوام بوونە لە بۆردمانەكانیان “.
بریت مەكگۆرك دەڵێت ” پەكەكە ڕێكخراوێكی تیرۆرستیە دژ بە حكوومەتی توركیا دەجەنگێت و بۆتە مایەی دڵە ڕاوكێ بۆ حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق “.
لەسەر پرسی بەشداری کردنی توركیا، لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، بریت گووتی ” توركیا ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لەدژی داعش بەڵام هێزەكەی لە(باشیك)ی نزیك موسڵ ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش نییە، نابێت هیچ لایەن و هێزێك بێ رەزامەندی حكومەتی عیراق ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەعیراق ئەنجام بدات “.