کوردستان و مەترسی کودەتا

یاد سرێشمەیی

دوای ئەوەی پارتی لە میانەی کەمپینی هەڵبژاردن بەهێزەوە دەرکەوت، دوای هەڵبژاردنەکانیش کۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاکامەکانی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد، پارتی توانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت، ببێتەوە حزبی حاکم لە وڵات، تا چوار ساڵی تر بە پشت بەستن بە ئەزموونی ڕابردوو ئارامی و ئاوەدانی بەردەوام دەبێت لە چوار چێوەی کوردستانێکی بەهێز و حکومەتێکی نیشتیمانی بەهێز.

ئێستای کوردستان لەکاتێکدا هێشتان لەنێو سێرەی دووژمن داین، نەتوانراوە مافە دەستوریەکانی گەلی کورد لە عێراقدا دەسەبەر بکرێت، هێشتان کورد بە خەونی نەتەوەیی خۆی نەگەیشتووە، پێویستی بە بەهێزی پارتییە، لەسەر ساحەی سیاسی کوردستان و عێراق، چونکە بینیمان و مێژووش پێشوتری بۆی تۆمار کردین ماف لەکاتێکدا کە ئەبێت بسەنرێت، بەو گرووپ و هێزە سیاسیانە ناکرێت کە چ لەرووی پاشخانە نەتەوەییەکەیان لاوازوو چ لەروویی بڕیاری بوێرانەی نەتەوەی لەرزۆک و کەمبڕن.

بەهێز بوونی پارتی ئەگەر بۆ دووژمنانی کورد پەیامی بە پێوە وەستانەوە و گەشەسەندنی قەوارەی هەرێم بێت، ئەوا بۆ ناوخۆی وڵات کە زۆرجار شەڕی بەوەکالەت و نوێنەرایەتی ئەوان دەکەن پەیامی لەگۆڕنانی خەونی کۆتای هاتنی پارتی یە.

سەرکەوتنی پارتی بەو قەبارەیە جگە لە ئاوەدانی و ئارامی و ئاسایش، جۆرێک لە ئارامی سیاسی بۆ هەرێم دەگەڕێنێتەوە کە ڕێگا بە دووبارە بوونەوەی کودەتای ۲۳ـی حوزێران ناداتەوە، ئیتر بەربەستەکانی بەردەم تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی لاواز دەبن، دەتوانین ببینە خاوەنی دەستورێک کە چارەسەری پرسەکانی سیستەمی سیاسی  وڵات و کۆمەلێک دەستکەوتی دیکەی نەتەوەیی تێدا جێکراونەتە، بەهێز بوونی پارتی بۆ چەند ساڵی تریش چارەسەری کێشە یاساییەکانی وڵاتی پێیە.

 

Back to top button