چه‌ند زانیارییه‌كی زۆرگرنگ و پێویست له‌ سه‌ر چاو پێویسته‌ بیزانیت.

وه‌ك ده‌زاندرێت چاو به‌شێكی زۆر هه‌ستیار و گرنگی له‌شی مرۆڤه‌ و ئه‌ندامێكی زۆر گرنگ و پێویسته‌ و كۆمه‌ڵیك زانیاری هه‌یه‌ له‌ باره‌ی چاوه‌وه‌ كه‌ پیویسته‌ بزاندرێت:-

زانیارییه‌كان بریتین له‌:-

١-كاتێك شتێك ئەكەوێتە چاوتەوە، مەیخورێنە، پێدەچێت ئەو خورانە ببێتە هۆكاری جێگیربوونی ئەو شتە لە چاودا، بۆیە چاوەكانت بۆ ماوەیەك دابخە هەتا فرمێسك بە چاوتدا دێتە خوارەوە و شتەكە لە چاوت دێتە دەرەوە.

2- ئەوانەی كە چاویلكە بەكارئەهێنن، پێویستە هەموو ماوە جارێك لەكاتی كاركردندا چاویلكەكانیان دابنێن و چاویان دابخەن، بۆ پشودان بە چاویان.

3- كاتێ پێڵوەكانی چاوت بەهۆی هەواوە سوور هەڵگەڕێت، هیچ شتێكی لێ مەدە، بەڵكو خوێ و ئاو تێكەڵ بكە هەتا جوان ئەتوێتەوە و ئاوەكە رون ئەبێتەوە، دوایی چاوەكانتی پێ بشۆ.

4- زۆر هەڵەیە كاتێك بۆ ماوەیەك سەیری هەتاو، یان ئاگری ئاگردان، یان گڵۆپێك ئەكەین. ئازاری چاو زۆر ئەدات.

5- هەرچەندە چاوەكانت سەلامەت و باش بن، پێویستە هەموو چەند خولەك جارێك پشویەكی پێ بدەیت.

6- هەر كارێك بكەیت، پێویستە رووناكی لەلای راستەوە بێت بۆت، نەك لای چەپ و بەردەم.

7- هەرگیز لە كاتی رۆشتندا، یان لە پاس و شەمەندەفەر و پاڵكەوتندا مەخوێنەرەوە.

8- ئاگات لە گۆڕینی كەش بێت بە خێرایی لە: گەرمی بۆ ساردی، تاریكی بۆ رۆشنایی

Back to top button